ئاسایش باندێکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت کە ژنێک سەرۆکایەتی کردوون و شەش ئۆتۆمبێلیان دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی ئاژانسی (موتەڵع )کەوتووە ئاماژە بۆئەوەدەکات: "بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزاو ناحیەکان, توانیان (٨)تۆمەتباری دزیکردنی ئۆتۆمبێل دەستگیربکەن و (٤) ئۆتۆمبێلیان بگەڕێنڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "بەبڕیاری دادوەر (٨) تۆمەتبار لە ٢٠٢٤/٢/٢٩ دەستگیرکران، کە (٦) ئۆتۆمبێلیان دزیوە لەجۆرەکانی مازدا و BMW، ویستویانە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ساغی بکەنەوە، هەروەها ژنێک سەرپەرشتی باندەکەی کردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و بەپێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینەکان دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن".
