سەرۆکوەزیران:حکومەت کاردەکات بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانە کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیا ئیتاڵیاکان
ئەمرۆ یەکشەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، رایگەیاند حکومەت پەرۆشە بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- ئەمرۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران پێشوازی لە" ماوریسیۆ گریگانتی" باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پيداوە:- لە کۆبوونەوەکەدا،دوولا گفتوگۆیانکرد لەسەر پەیوەندییەکان و ئاسۆی پەرەپێدان و گەشەپێدان و هاوکاری لە بوارە سیاسی و ئابوورییە جیاوازەکاندا، بە شێوەیەک کە سوودی هاوبەش بۆ دوو وڵاتی دۆست بەدەستبهێنێت
بەپێ بەیاننامەکە :- سەرۆکوەزیران جەختی لە پەرۆشی حکومەت بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانە کردەوە کە ئاستەنگ بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئیتاڵیەکان لە عێراقدا دروست دەکەن، ئاماژەی بە "پەرۆشی و خواستی حکومەت کرد بۆ پشتیوانیکردن لە وەبەرهێنان و زەمینە خۆشکردن بۆ کارکردنی کەرتی تایبەتی ناوخۆیی و دەرەکی.
لای خۆیەوە "گریگانتی"بەرژەوەندی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی چاوەڕێی سەردانێکی داهاتووی سەرۆک وەزیران بۆ ئیتاڵیا دەکات، بەمەبەستی پەرەپێدان وبەهێزکردنی ئاستی هاریکاری و پتەوکردنی هاوبەشی نێوانیان.
