وەزیری تەندروستی جەختیکردەوە لەسەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان
وەزیری تەندروستی دکتۆر ساڵح حەسناوی، ئەمڕۆ سێشەممە ،جەختیکردەوە لە سەر چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەدەهۆشبەرەکان.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا هاتووە کە:-وەزیری تەندروستی سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی باڵا بۆکاروباری مادەهۆشبەرەکان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی 29ی دەستەکەی کرد بەئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی مادەهۆشبەرەکانی پەرلەمان و ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتی وەزارەتەکان ولایەنە ئەمنیەکان، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە ڕاسپاردەکانی ۆڕکشۆپی تایبەت بە پشکنینی ئالوودەبووان کرا بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕاسپاردانە.
هەروەها حەسناوی لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا پێداگریکرد لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکان و ئامادەسازی بۆ بەستنی کۆنگرەی زانستی دووەم بەبەشداریەکی ناوخۆوعەرەبی ونێودەوڵەتی.
هەروەها وەزیری تەندروستی دەسخۆشیکرد لەوکۆششانەی کەلەم بوارەدا لەلایەن ئەندامانی دەستەکەو سەرجەم وەزارەتەکانەوە خرانەگەڕبۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان.
