مەندەلاوی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی بەسەر هاوتا فلیپینییەکەیدا
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندهلاوی، پیرۆزبایی لههەڵبژاردەی نیشتمانی كرد بهبۆنهی سەرکەوتنە بەنرخەکەی بەسەر هاوتا فلیپینییەکەیدا.
مەندەلاوی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەکەین بۆ سەرکەوتنە بەنرخەکەی بەسەر هاوتا فلیپینیەکەیدا بە کۆی (5-0)، لە چوارچێوەی پاڵاوتنی دووانەی ئاسیادا بهدهستی هێنا، و ستایشی ڕۆڵی ستافی تەکنیکی و کارگێڕی دەکەین، هەروەها ئەو ئاستەی کە یاریزانەکان لەم یارییەدا پێشکەشیان کرد.کە وایکرد پێشەنگی خۆیان لە کۆمەڵەکەدا پشتڕاست بکەنەوە و بلیتی پاڵاوتن بۆ جامی ئاسیای ٢٠٢٧ مسۆگەر بکەن، و بگەنە قۆناغی یەکلاکەرەوە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦.
ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامی پاڵپشتی بۆ ههڵبژاردەكهمان دهکەینەوە، بۆ پاڵنەرێک بۆ پێشکەشکردنی ئەنجامە خوازراوەکانی زیاتر کە شایەنی ناوی وەرزشی عێراقی بێت، هەروەها بۆ ئەوەی دڵخۆشی بۆ گەلی ئازیزمان بهێنێت، و پاڵاوتنی شایستە بۆ تیپەکەمان مۆندیالی ٢٠٢٦."
