نەتەوەیەکگرتووەکان: بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە کە ئیسرائیل تاوانی جەنگ لە غەززە ئەنجامدەدات
وتەبێژی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پرسی مافەکانی مرۆڤ لە کەرتى رۆژئاوا و غەززە رایگهیاند، ئەوەی لە غەززە دەیبینن کۆمەڵێک تاوانی جەنگی بێوێنەیە.
فرانسیسکا ئەلبانیز، وتەبێژی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگهیاندووە، بەڵگەی پێویست لەبەردەستە بۆ ئەوەی بگەنە ئەو باوەڕەی، ئیسرائیل جینۆسایدی دژی فەڵەستینییەکان ئەنجامداوە.
باسی لهوهشكرد، ئیسرائیل دەستکاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئەوەی پاساو بۆ پێشێلکارییەکانی لە غەززە بهێنێتەوە.
هەواڵدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها وتیشی، ئەگەر دادگای تاوانەکان جددی بوایە لە لێکۆڵینەوە لە غەززە، بۆ دەیان ساڵ سەرقاڵی لێكۆڵینهوه دەبوو.
ئەلبانیز رەخنەی توندی لە بەرپرسانی ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، ئیسرائیل گوتی ئامانجی لەناوبردنی حەماس بووە، بەڵام کردەوەکانی بووە هۆی کوشتنی زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی، ئەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەیکات رەخساندنی هەلومەرجێکە کە ژیان بۆ فەڵەستینییەکان مەحاڵ دەکات.
