ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی ئازادكردنی دایكێك و كوڕه‌كه‌ی راگه‌یاند
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئازادكردنی دایكێك و كوڕه‌كه‌ی راگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ركوكه‌وه به‌ڕێكه‌وتبون بۆ زیقاڕ رفێندرابون و ئاشكراشیكرد، "رفێنه‌ری ئه‌و دایك و كوڕه ده‌ستگیركراوه كه خزمی نزیكی خۆیانه".
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای به‌رده‌ستبونی زانیاری هه‌واڵگری سه‌باره‌ت به بونی حاڵه‌تی ڕفاندنی ژنێك و كوڕه‌كه‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌ناو ماڵێك له پارێزگای زیقاڕ، مه‌فره‌زه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد و زانیاری‌یان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه كۆكرده‌وه.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دوای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی وردی زانیارییه‌كان، ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری وه‌رگیرا و هێزه‌كانیان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی كه ژن و كوڕه‌كه‌ی تێدا دهستبهسهركرابون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕفێنه‌ره‌كه چه‌كدار بو و بۆمبێكی ده‌ستی هه‌ڵگرتبو، بۆ ماوه‌ی زیاتر له رۆژێك هێزه‌كانیان له بۆسه‌دا بون تا هه‌لێك ره‌خسا و توانیان ژن و كوڕه‌كه ئازادبكه‌ن و رفێنهرهكهش ده‌ستگیربكه‌ن.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی رونیشیكردۆته‌وه، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه ڕفێنه‌ره‌كه ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كارهێناوه و خزمی نزیكی ژن و كوڕه رفێندراوهكهیه، به‌جۆرێك ژنه‌كه له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه هاتوه بۆ سه‌ردانی كه‌سوكاره‌كه‌ی له پارێزگای زیقاڕ، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ش ئه‌وه‌ی قۆستۆته‌وه و رفاندونی، پاشانیش ده‌ستدرێژی كردۆته‌سه‌ر ژنه‌كه.
