ده‌م پارتی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی "کودەتای سیاسی" له باكور و توركیا بڵاوکردەوە
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگه‌یاند، بڕیاری پێنه‌دانی كورسی شاره‌وانی وان به عەبدوڵا زێدان له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه "دەستێوەردانی حکومەت و درێژەدان بە پڕۆسەی کودەتای سیاسییە".
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی عەبدوڵا زێدان له پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی وان كه 31ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، رایگه‌یاند، "ئەو بڕیارەی دەستەی هەڵبژاردنی شاری وان ڕەتدەکەینەوە کە کورسی شارە گەورەکانی وانیان داوە بە کاندیدی ئاکەپە".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەو بڕیارە دەستێوەردانی حکومەت و درێژەدان بە پڕۆسەی کودەتای سیاسییە، "ئەو بڕیارە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەستەی هەڵبژاردنی شاری وان دراوە، کە بڕیارێکی دەرەوەی دادگایە، نایاساییە و ده‌سته‌كه دان بە ئیرادەی خەڵکدا نانێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "پارێزەرەکانمان ناڕەزایەتی خۆیان تۆمارکرد و داوا لە دەستەی باڵای هەڵبژاردن دەکەین کۆتایی بەم كاره نایاساییە بهێنێت و دان بە ئیرادەی گەلەکەماندا بنێت، تا کۆتایی ئەم پرسه بەردەوام دەبین لە هه‌وڵدان".
عەبدوڵا زێدان، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە شارەوانی وان سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئەوان ئەو کورسییەیان پێنەدا و دایان بە کاندیدی ئاکەپە، عەبدوڵڵا ئارواس، کە لە هەڵبژاردنه‌كه‌ی 31ی مانگی رابردودا دۆڕا.
