خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، خشته‌ی بودجه‌ی ساڵی 2024 له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت، قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی ساڵانه‌ی حكومه‌تیش نزیكه‌ی 50%ی به‌های به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێكده‌هێنێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا پرسی خشته‌ی بودجه‌ی 2024 یه‌كلابكرێته‌وه، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له ناوه‌ڕاستی مانگی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ له په‌رله‌مان په‌سه‌ند ده‌كرێت".
وتیشی، "بودجه‌ی گشتی سێ قۆڵی فیدڕاڵی، كه یاسای ژماره 13ی ساڵی 2024 وه‌ك پلانی دارایی مامناوه‌ند دابینی كرد، له پره‌نسیپی ساڵانه‌ی خۆی له پرسی ئاماده‌كردنی خشته‌ی ساڵانه و گه‌یاندنی به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بێبه‌ش نه‌بوه بۆ په‌سه‌ندكردن، به تایبه‌تی بۆ دو ساڵی 2024 و 2025".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یاسای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی سێ قۆڵی، ده‌ربڕینی متمانه‌ی یه‌كتر له نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن پێكده‌هێنێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری دارایی گشتی له وڵاته‌كه‌ماندا به شێوه‌یه‌ك كه دڵنیایی بدات له به‌رده‌وامیی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و په‌یوه‌ندیكردن له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو و پلان بۆ داڕێژراو".
ده‌شڵێت، "خه‌رجییه ساڵانه‌یه‌كانی حكومه‌ت نزیكه‌ی 50%ی به‌های به‌رهه‌می ناوخۆیی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ پێكده‌هێنێت، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له 80% تێده‌په‌ڕێت به دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی بازرگانی و چالاكییه گشتییه‌كانی بازاڕ و بنیاتنانی چاوه‌ڕوانییه ئه‌رێنییه‌كان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی باسی له‌وه‌شكردوه، بودجه‌ی سێ ساڵه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه بو كه له مێژوی دارایی وڵات‌دا په‌سه‌ندكرا و به پشتبه‌ستن به ده‌قێكی یاسایی ئاشكرا په‌سه‌ندكرا كه له یاسای هه‌مواركراوی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدراڵی ژماره 6ی ساڵی 2019ه‌وه هاتوه.
