سەرۆک وەزیران:ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە کە ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان، چونکە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشداری کرد لە بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز کە لە لایەن ديوانى وەقفی سوننەوە لە مزگەوتی ئوم ئەلقوڕا لە ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و کەسایەتییە بەڕێزەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەک.
وتیشی،سودانی یادی ئەو شەهیدانەی عێراقی کردەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی و لە سایەی خوێنی پاکی ئەوانەوە سەرکەوتن بەسەر ململانێ و تیرۆر و بنبڕکردنی تائیفەگەری بەدەست هێنرا، هەروەها سەرکەوتنی سەربازی بەسەر چەتەکانی داعشدا بەدەست هێنرا.
رایشیگەیاند سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد کە ئامانجی حکومەت خزمەتکردنی عێراقییەکانە بەبێ هیچ جیاوازییەک و دەستیکردووە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەموو شار و قەزاکان، چوونکە فاکتەرێکی سەرەکییە بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان هاوڵاتیان و حکومەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە گرنگی بتەوکردنی کۆمەڵایەتی دژ بە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان کردەوە و جەختی لە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی کردەوە لە ئاگادارکردنەوە دەربارەی مەترسییەکانی، هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە گەورەترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەر دەوڵەت و دامەزراوە پەروەردەییەکانی، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە کاری لەسەر دەکەین بەپێی ستراتیژیەت و بەرنامەکانی پەرەپێدان بۆ کارمەندان و پرۆگرامەکان و دابینکردنی ژێرخان بۆ قوتابخانە و زانکۆکان و باسی لە گەندەڵی کرد کە ساڵانێکی زۆرە زیانی بە دەوڵەت گەیاندوو و بۆتەوە هۆی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.
لە وتارەکەیدا سودانی ئاماژەی بە هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەزە و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کرد لەگەڵ کوشتن و جینۆسایدە سیستەماتیکییەکانی داگیرکاری زایۆنییەکان لە نێو بێدەنگیی نێودەوڵەتیدا و جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاستی ئەو تاوانەدا نییە کە دژی خەڵکی بێتاوان ئەنجام دەدرێت، هەروەها ئاماژەی بە هەڵوێستی جیاوازی عێراقی کرد لەسەر ئاستی فەرمی و ئایینی و جەماوەری، چونکە فەلەستین پرسێکی بنەڕەتی و ئایدیۆلۆژی بۆ عێراقییەکان پێکدەهێنێت.
