سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق کاردەکەن
محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ یەکشەممە،پێشوازی کرد لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،وجەختیکردەوە لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە عێراق کاردەکەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:-لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان و دیارترین ئەو دۆسیە و بەرنامانە کرا، کە نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا کار دەکات بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە عێراق زۆرێک لە پێداویستییەکانی گۆڕانکاری و تەواوکردنی دامەزراوە دەستوورییەکانی تەواو کردووە، کە لە ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمارکراوە و ئاماژەشی بە گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی نێوان عێراق و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە لە عێراق کاردەکەن لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانیاندا.
