المطلع
عاجل

post-image

ئاژانسی موتەڵع بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە


13:17 عێراق
2024-04-08
22729

ئەنجوومەنی وەزیران پانزەهەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند : سودانى سەرۆکایەتی پانزەهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات کرا لەگەڵ تاوتوێ کردنی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لە بوارە جیاجیاکاندا، جگە لە تاوتوێ کردنی بابەتەکانی سەر خشتەی کار و دەرکردنی ڕاسپاردە و بڕیاری پێویست.

بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە ئازار بەخشە دووبارە نەبێتەوە کە بەسەر خوێندکارانی قەزای هارسە هات، ئەمانەی خوارەوە پەسەند کرا:

1. پارێزگای بەسرە دەست بکات بە جێبەجێ کردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە خوارەوە دانراون لە چوارچێوەی پلانی پارێزگاکە بۆ ساڵی / 2024، بە مەرجێک وەک بەرنامەی تایبەت لە داهاتی دەروازە سنورییەکان بۆ ساڵی 2024 دارایی بکرێت.

ا. دروستکردنی قوتابخانە لە هەردوو لای ڕێگای (بەسرە - بەغدا) بۆ ئەوەی قوتابیان لە هەردوو لاوە نەپەڕنەوە.
ب. دروستکردنی پردی پیادە بۆ پەڕینەوە لە شەقامی (بەسرە - بەغدا).
ج. ئامادەکردن و جێبەجێکردنی هێماکانی هاتووچۆ و ئامێری ئاگادارکردنەوەی ئەندازیاری هاتووچۆ بۆ شەقامی (بەسرە - بەغدا) و تاسەی دەستکرد.

2. بەدەرکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە بڕگەی (1) ی سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لە ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی حکومەت (2) ی ساڵی 2014.

لە چوارچێوەی کارەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی پڕۆژە دواکەوتووەکان، بڕیار لەسەر پەسەند کردنی ئەمانەی خوارەوە درا:

یەکەم: لەخۆگرتنی پێکهاتەی (کارە تەواوکەرەکانی دروستکردنی پردی حەویجە ئەلبو مەحەل) لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (دروستکردنی پردی حەویجە ئەلبو مەحەل و زیادکردنی تێچوونی پرۆژە سەرەکییەکە).

دووەم: لەخۆگرتنی پێکهاتەی (کارە تەواوکەرەکانی دروستکردنی باخچەیەک بۆ کات بەسەر بردن کە یاریگای پێنج یاریزان لەخۆ دەگرێت) لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (دروستکردنی باخچەیەک بۆ کات بەسەر بردن کە یاریگای پێنج یاریزان لەخۆ دەگرێت) و زیادکردنی تێچووی گشتی بۆ پرۆژە سەرەکییەکە.


سێیەم: لەخۆگرتنی پێکهاتەی (کارە تەواوکەرەکانی پڕۆژەی ئامادەکردنی ئامێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حەدیسە) لە چوارچێوەی پێکهاتەکانی پڕۆژەی (ئامادەکردنی ئامێر بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حەدیسە - ئامێری قیڕتاوکردن لە جۆری ڤۆڵڤۆ و ڕۆلەرێکی پۆڵای ئەڵمانی لەگەڵ ڕۆلەرێکی لاستیکی ئەڵمانی) و زیادکردنی تێچووی پرۆژە سەرەکییەکە.

چوارەم: لەخۆگرتنی پێکهاتەی (کارە تەواوکەرەکانى بنیاتنانی کۆلێژی پەروەردە لە قائیم) لە چوارچێوەی پێکهاتەی پڕۆژەی (دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی تاقیگە و هۆڵەکانی خوێندن و بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ئەنبار/ ڕومادی و فەلوجە و قائیم) لەگەڵ زیادکردنی تێچووی پرۆژە سەرەکییەکە.

پێنجەم: زیادکردنی بڕی یەدەگ بۆ بەڵێندەرایەتی (دروستکردنی ڕێگای ڕومادی حەدیسە بە درێژی 20 کم و دروستکردنی ڕێگای ڕومادی حەدیسە، ڕێڕەوی دووەم بە درێژی 36 کم) بۆ جێبەجێکردنی قەرەبووکردنەوەی ئەو کارانەی کە تەواونەکراون لەگەڵ جیاوازی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرانبەر دینار.

شەشەم: زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەی (دروستکردنی ڕێڕەوی دووەمی ڕێگای ڕومادی-حەدیسە بە درێژی 56 کیلۆمەتر (قۆناغی یەکەم) کە لە چوارچێوەی خشتەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان/ فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکان بۆ ساڵی 2023 دایە.

حەوتەم: 1. زیادکردنی تێچووی گشتی و بڕی یەدەگ بۆ پرۆژەی سەرەکی (دروستکردنی پردێک لە پارێزگای دیالە کە قەزای خالس بە قەزای خانەقین دەبەستێتەوە).

2. ڕەوانەکردنی فەرمانبەرانی پارێزگای دیالە بۆ لیژنەی فەرمانی دیوانی (509) بەهۆی ئەو کێشەیەی کە دروستیان کردووە و پارێزگای دیالە بەرپرسیارێتی ڕەوایەتی زانیاری و دروستی ئەو داتایانە لە ئەستۆ دەگرێت کە پێشکەش بە وەزارەتی پلاندانان کراوە.

هەشتەم: زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەی (بنیاتنانەوەی ئەو بینایانەی کە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکانن بۆ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئەنبار و شارەوانییەکانی ئەنبار)

نۆیەم: زیادکردنی بڕی یەدەگ بۆ پێکهاتەی (دووبارە دروستکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی حەبانیە و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی فەلوجە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی فەلوجە).

لە چوارچێوەی پشتیوانیکردنی گەلی فەلەستینی برا لە غەزە لە بەرانبەر ئەو هێرش و بارودۆخە سەختەی کە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەنجومەنەکە ئەمانەی خوارەوەی پەسەندکردن:

1. ناردنی (10) ملیۆن لیتر گاز بۆ غەزە.

2. پێشوازی کردن لە بریندارەکانی غەزە بەمەبستی چارەسەر کردنیان لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان.

بە مەبستی بەرز نرخاندنی پێگەی ئەکادیمیای زانستی عێراقی، ئەمانەی خوارەوە پەسەند کران:

وەزارەتی دارایی بەهای زەوی ژمارە (2/204 ناوچەی 15ی دەهنە) بە ڕووبەری (20) دۆنم دەخەمڵێنێت، بەگوێرەی یاسای هەموارکراوی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت (21 ی ساڵی 2013) هەموارکراو و فرۆشتنی بە ئەکادیمیای زانستی عێراقی بە سڕینەوەی (50%)ی بەهای زەوییەکە لەسەر بنەمای یاسا جێبەجێکراوەکان.

ئەنجومەنەکە دەرکردنی ڕێنماییەکانی وەبەرهێنان و هاوبەشی لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا بۆ ساڵی 2024ی پەسەند کرد، لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و یاسای بودجەی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ سێ ساڵی دارایی، بە ڕەچاوکردنی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی دەوڵەت و تێبینیەکانی بەشی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دیاریکردنی ڕێژەیەک لە هەر حاڵەتێکدا بەشێوەیەکی جیا و پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران.

هەروەها ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی (177) ئۆتۆمبێلی جیاواز لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ دەستەی حەشدی شەعبی لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (150 ساڵی 2022) و ڕێنماییەکانی ئاسانکردنی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی (13ی ساڵی 2023).

ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (24132 ق)ی پەسەند کرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

گرتنەوەی دەستەی حەشدی شەعبی لە کەمکردنەوەی نرخی بەرهەمەکانی نەوت بۆ ئەوەی بە نرخی فەرمی پەسەندکراو بێت لە بری نرخی بازرگانی، هاوتای وەزارەتەکانی گواستنەوە و بازرگانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خزمەتگوزاری و کارانەی کە لەلایەن ئەو دەستەوە کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە پێشکەش دەکرێت لە بواری خزمەتگوزاری و هەوڵی ئەندازیاریدا.

لە بواری وزەدا، ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند کران:

1. هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (23608 ساڵی 2023) سەبارەت بە بنەماکانی هاریکاری بۆ بەرنامەی وزە لە عێراق لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی- قۆناغی دووەم، بە زیادکردنی ئەم دەستەواژەیە (تەواوکردنی لەخۆگرتنی پڕۆژەکە پێش ڕەوانەکردن و واژووکردن بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی تەرخانکردنی پێویست بۆ تەواوکردنی).

2. پەسەندکردنی ئەو دەستەواژەیەی کە لە بڕگەی (1)ى سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، لە داهاتوودا، لە هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە پرسەکانی ڕەوانەکردن و واژووکردن.

هەروەگا ئەنجومەنەکە ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:

1. هەموارکردنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (23738 ساڵی 2023) بڕگەی (2)ی، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان دارایی کردن و کەرەستە ئامادە بکەن و هێڵەکانی (بازیان – کەرکوک 400 ک ڤ) و (سەنتەری هەولێر - ڕۆژهەڵاتی موسڵ 400 ک ڤ) جێبەجێ بکەن، لە بری هێڵی (هەولێر-ڕۆژئاوای موسڵ 400 ک ڤ) و دەسەڵاتدان بە وەزارەتی کارەبا بۆ واژووکردنی گرێبەستی کڕینی کارەبا لەگەڵ کۆمپانیاکانی کار و قەیوان و هاوپێچی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی هەولێر و سلێمانی لە بەرواری ئامادەکردنەوە دەست پێ دەکات، بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، چوونکە سەقامگیرییەکی زیاتر بەدەست دەهێنن لە دەرکردنی لۆد بۆ ئەو وزەیەی کە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانیەوە بۆ سیستەمی تۆڕی نیشتمانی دابین دەکرێت.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ باشترکردنی کارەکانی خاوەن کارگەکانی خشت و کەمکردنەوەی زیانە ژینگەییەکانیان، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (24090 ق) پەسەندکرا، کە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی (4) ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (24012ی ساڵی 2024) لەخۆ دەگرێت، هەروەها دیاریکردنی ماوەی (3 ساڵ) وەک زۆرترین ماوە، کە لە بەرواری دەرچوونی ئەم بڕیارەوە دەست پێدەکات بۆ خاوەن کارگەکانی خشت بۆ گۆڕینی سووتەمەنی کارپێکردن لە نەوتی ڕەشەوە بۆ غاز، و پێدانی قەرز بۆ ئەم مەبەستە.

لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانییەی کە حکومەت پێشکەشی جوتیارانی دەکات، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری (24110 ق) پەسەندکرا بەپێی ئەمانەی خوارەوە:

1. پەسەندکردنی نرخی جێگیرکراو لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران(140ی ساڵی 2022) تەنها بۆ وەرزی ئێستا (2023-2024) بڕی (850 هەزار دینار)، بۆ هەر تۆنێک.

2. وەزارەتەکانی (بازرگانی  و کشتوکاڵ) لێکۆڵینەوە لە نرخی کڕینی بەرهەمی گەنم بکەن بۆ وەرزە کشتوکاڵییەکانی داهاتوو، بەپێی بنەما دیاریکراوەکان (تێچووی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە و نرخی بازاڕی جیهانی و هەر گۆڕانکارییەک کە لەوانەیە لە داهاتوودا ڕووبدات)، بۆ بەدەستهێنانی نرخێکی گونجاو کە داهاتێکی گونجاو بۆ جووتیاران بەدەستبهێنێت و پێشنیارکردنی نرخێک کە شێوازەکانی ئاودێری بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن جیابکاتەوە لەوانی تر پێش وەرزی کشتوکاڵی، بەتایبەتی لە مانگی تەممووزدا، و لێکۆڵینەوەیەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بکرێت بۆ دیاریکردنی نرخی کڕین.

بەمەبەستی بەدیهێنانی ستانداردە تەکنیکییە پێویستەکان لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە لە کەرتی نیشتەجێبوون، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری (24063 ق) بەم شێوەیە پەسەندکرا:

1. پابەندکردنی ئەو وەبەرهێنەرانەی کە مۆڵەتی بیناسازی یان مۆڵەتی وەبەرهێنان بەدەستدەهێنن بۆ دروستکردنی کۆمەڵەی نیشتەجێبوون و شارەکان و کۆمەڵەی بازرگانی (ئاسۆیی یان ستوونی) نوێ یان لە قۆناغی دروستکردندان، چی لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە بێت یان لەسەر خەرجی خۆیان، بۆ جێبەجێکردنی کۆدی جیاکەرەوەی گەرمی بیناکان بەپێی ئەو پێوەرانەی کە دانراون، جگە لە پابەندکردنی وەزارەتەکان و لایەن حکومییەکان و هەموو پارێزگاکان بۆ جێبەجێکردنی ئەمە لە باڵەخانە نوێیەکانیان، وەک قۆناغی یەکەم و دواتر جێبەجێکردنی لە ئەو بینایانەی کە دروست کراون وەک قۆناغی دووەم، بە سەرپەرشتی هەردوو وەزارەتی (پلاندانان / دامەزراوەی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆرێتی و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کارە گشتییەکان / بەشی بیناکان ) بە مەرجێک بیناکان و کۆمەڵەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانی کە دروستکراون لە قۆناغی دووەمدا لەخۆبگرێت، بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان/ فەرمانگەی بیناسازی.


2. ئەم بڕیارە لە 1ی تەمموزی 2024ەوە جێبەجێ دەکرێت.

ئەنجومەنەکە دەسەڵاتی بە وەزارەتی پلاندانان دا، بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیاکانی پشکنینی سەربەخۆ بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا بکات، بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی پشکنینی ئەو کاڵایانەی کە لە ناوەوەی عێراق دروستکراون لەگەڵ ئەو کاڵایانەی کە لە وڵاتی ڕەسەنەوە پشکنینیان بۆ نەکراوە، ئەمەش ئەرکی وەزارەتی پلاندانان / دامەزراوەی ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی جۆرێتییە لە دەروازە سنورییەکان بەگوێرەی ئەو کۆنترۆڵانەی کە لەلایەن وەزیری پلاندانانەوە دەرکراوە.

ئەنجومەنەکە بڕیاری پەسەندکردنی ڕاسپاردەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (23520) ی ساڵی 2023ی دەرکرد سەبارەت بە پڕۆژەی شاری نوێی سەدر کە پێکدێت لە:

1. گۆڕینی ناوی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی ببێتە  (دروستکردنی شاری سەدری نوێ) لە بری (ژێرخان / ئاوەدانکردنەوەی شاری سەدر / قۆناغی یەکەم).
2. زیادکردنی بڕی گشتی تەرخانکراو بۆ دروستکردنی شاری سەدری نوێ لە سەر حیسابی وەبەرهێنانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی عێراق و چین.

ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دا:

1. پەسەندنەکردنی داواکاری وەزارەتی وەرزش ولاوان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی ڕاهێنانی کارمەندان بۆ سێ پڕۆژە کە لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەکەوە داواکراوە هۆڵی وەرزشی بە توانای (500) کەس لە قەزای هندیە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.

2. پەسەندکردنی زیادکردنی بڕی یەدەگ لە چوارچێوەی تێچووی گشتی پڕۆژەکەی سەرەوە و جەختکردنەوە لە ئەو وەزارەتەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە وردی لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاری پەیوەست بە پرۆژەکانی وەبەرهێنانەوە و پێشکەشکردنی داتا و زانیاری دروست بۆ ئەوەی وەزارەتی پلاندانان بتوانێت لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکات و بۆچوونی خۆیی لەسەر دەرببڕێت.

هەر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشە یاساییەکانی نێوان عێراق و هەندێک کۆمپانیای ئیتاڵی، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، ئەنجومەنەکە ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا سەبارەت بە سکاڵاکەی کۆمپانیایی ئۆمنیپۆل ‏( Opmnipol):

1. ڕاسپاردنی پارێزەری باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕۆما بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوە و داخستنی هەموو ئەو سکاڵایانەی کە لەلایەن ئۆمنیپوڵەوە تۆمارکراون بۆ قەرزەکە دوای تەواوکردنی ڕێوشوێنەکانی پاکتاوکردن.

2. ماوەی 6 هەفتە دیاری دەکرێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردن دوای دەربڕینی ڕەزامەندی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پێدانی بڕی پاکتاوکردنەکە و دەسەڵاتدان بە باڵیۆزی عێراق لە ڕۆما بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردن.

3. دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردنەکە بڕی داواکراوی پاکتاوکردن، دەخرێتە هەژماری باڵیۆزخانەی عێراقەوە لە ڕۆما (کە هەژمارێکی پتەوە) تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنەکانی هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن کۆمپانیاکەوە تەواو دەبێت، و دەسەڵاتدان بە باڵیۆز بۆ گواستنەوەی بڕە پارەکە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

سەبارەت بە داواکەی کۆمپانیایی ئایرۆکرێدیتی (Eurocerediti ) ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1. ڕاسپاردنی پارێزەری باڵیۆزخانەی عێراق بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرداگرتن و داخستنی هەموو ئەو داوایانە کە لەلایەن کۆمپانیای ئایرۆکرێدیتییەوە تۆمارکراوە لەسەر قەرزەکە، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی پاکتاوکردن.


2. ماوەی 6 هەفتە دیاری دەکرێت بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردن دوای دەربڕینی ڕەزامەندی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ پێدانی بڕی پاکتاوکردنەکە و دەسەڵاتدان بە باڵیۆزی عێراق لە ڕۆما بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردن.

3. دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاکتاوکردنەکە بڕی داواکراوی پاکتاوکردن، دەخرێتە هەژماری باڵیۆزخانەی عێراقەوە لە ڕۆما (کە هەژمارێکی پتەوە) تا ئەو کاتەی ڕێوشوێنەکانی هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرکردنەکە لەلایەن کۆمپانیاکەوە تەواو دەبێت، و دەسەڵاتدان بە باڵیۆز بۆ گواستنەوەی بڕە پارەکە دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان لەگەڵ ئامادەکردنی کۆنووسی فەرمی ڕێکەوتنەکە لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕۆما.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 391
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 1101
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 1909
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 2431
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 1978
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 2146
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 2119
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 2777
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 7790
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4267
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 7709
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 3836
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 5852
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5012
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4398
قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

2026-04-04 19:00 5438
البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

2026-04-04 18:16 6700
الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

2026-04-04 18:04 5490