كۆمپانیاكانی هه‌رێم لە به‌غدا مۆڵه‌تیان پێده‌درێت له سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی سودمه‌ند ده‌بن
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌سه‌ردانی شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی بڕیاردرا كێشه و گرفته‌كانی كۆمپانیاكان كه ناوه‌كانیان كوردی یان عه‌ره‌بی نییه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شداربن له سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی درا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، بڵاویكرده‌وه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی عێراقیان كرد
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی كۆمپانیاكان كه ناوه‌كانیان كوردی یان عه‌ره‌بی نییه ، بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی میكانزمێكی گونجاو بۆ خێراكردنی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی پێویست بۆ چونه ناو سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی.
شاندی هه‌رێم داوایكرد، كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆری دراو سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان پێشكه‌ش به لقی بانكی ناوه‌ندی له هه‌رێم بكه‌ن و پێویست ناكات راسته‌وخۆ سه‌ردانی بانكی ناوه‌ندی له به‌غدا بكه‌ن.
