بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی لەو سزاو سووانەی کەوتۆتە ئەستۆی قەرزەرانی باج بۆ ساڵانی پێشوو
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان و سوککردنی باری سەرشانیان رەچاوکردنی دۆخی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی لەو سزاو سووانەی کەوتۆتە ئەستۆی قەرزەرانی باج بۆ ساڵانی پێشوو.
هەروەها ئەو هاووڵاتیانەی خاوەن پیشەکانی وەک دوکان و کارگە و کۆمپانیاکان هەروەها ئەو زەویی و خانووبەرە و خانووبەرانەی سەر بە حکومەت، قەرزی چەندین ساڵەی کەڵەکەبووی باجیان لەسەرە بەهۆیەوە سزای زۆریان بۆ هاتووەتەوە بەهۆی ئەو بڕیارەی حکومەت لەم سوو سزایانە دەبەخشرێن و لێیان خۆش دەبن.
هەروەها لە نوسراوەکە ئەوەش هاتووە پێویستە هاووڵاتیان لەماوەی سێ مانگ دەست بە مامەڵە بکەن و ئەوانەی سوو سزای باجیان لەسەرە لەو ماوەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن لە شار و شارۆچکەکان، تەنانەت هاووڵاتیان هاوکاری و کارئاسانیان بۆ دەکرێت لە کەمکردنەوەی رێژەی باجەکانیش.
