هاکان فیدان: لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبینەوە و دووپاتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەردوولا دەکەینەوە
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ئەمرۆ یەکشەممە باسی لە سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و هەولێر کرد و گوتی: لە سەردانەکەدا ئامانجمانە پەیوەندییەکانمان ببێتە هۆی سەقامگیریی ناوچەییی و گەشەپێدان، هەروەها ماوەیەکی درێژە ئامادەکاری بۆ ئەو سەردانە دەکەین و دەمانەوێت سەردانەکە بەرهەمداربێت.
هاکان فیدان ئاماژەی بەوەدا، لە پرسەکانی ئەمنی، وزە، کشتوکاڵ، ئاو، تەندروستی و پەروەردەیی چەندین کاری جیاواز هەن، لە سەردانەکەدا زیاتر لە 20 رێککەوتن واژۆ دەکرێن و سەردانەکە بۆ بەغدا و هەولێر دەبێت.
فیدان دەڵیت: تورکیا پشتگیری لە هەنگاوەکانی سوودانی بۆ سەقامگیری ناوچەکە و گەشەپێدان و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر دەکات.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی: "لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبینەوە و دووپاتی پاڵپشتییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان هەردوولا دەکەینەوە".
