بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا دەستیپێکرد
بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، جگە لە تاوتوێکردنی پرسەکانی بودجە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پرسی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق تێیدا بەشدارن، ئەو کێشانەی پەیوەندارن بەپرسی بەڕێوەبردنی حکومەت و دۆسیە هەستیارەکان لە کۆبوونەوەی ئەو هاوپەیمانێتیە یەکلایی دەکرێنەوە.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو نوێنەری حزبەکەی بەشداریی لە کۆبونەوەکەی ئەمرۆ بکات.
ھەر ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدهبێتەوە، ھەروەھا سبەینێش لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار و فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادی عێراق و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی کاربەڕێکەری ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە.
