مەنده‌لاوی گەیشتە باکۆ بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی دیالۆگی جیهانی
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت و سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانەکانی عەرەبی، بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆڕبەندی جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان کولتوورەکان گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" موحسین مەنده‌لاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت، سەرۆکی یەکێتیی پەرلەمانه‌كانی عەرەبی، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی کە لەلایەن سەهابا گافارۆڤا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کۆماری ئازەربایجانەوە پێشکەش کرابوو گه‌یشته لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، .
ئاماژه به‌وه‌شدا" له‌م سهڕدانەدا یه‌ک ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، مەنده‌لاوی به‌شداری له کاره‌کانی شه‌شه‌مین کۆڕبه‌ندی جیهانی بۆ گفتوگۆی نێوان کولتووره‌کان ده‌کات، که له کۆماری ئازهڕبایجان بۆ ماوه ی (1-3/ ئایاری 2024) به ڕێوه ده چێت.
