ئاژانسی(موتەڵع) بریارەکانی نۆزدەهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی نۆزدەهەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویدەکاتەوە:-ئ نجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات و تاوتوێی دۆسیە گرنگەکان کرا لە بوارە جیاجیاکاندا و باس لە بابەتەکانی سەر کارنامەکە کرا و بڕیار و ڕاسپاردەی پيویستیان لەسەر درا.
لە بواری ڕێکخستنی وەبەرهێنانی سامانی نەوت و کاری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی پەسەند کرد (3ی ساڵی 2024) سەبارەت بە پاڵاوتگەی وەبەرهێنانی کەرکوک و ڕاسپاردەی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەم ئەم شێوەیەی خوارەوە:
1. پێویستە وەبەرهێنەر پابەند بێت بە بڕگەکانی یاسای وەبەرهێنان بۆ پاڵاوگەکان ژمارە (64) ی ساڵی 2007 و هەموارەکانی و جێگیر کردنی لەئەو گرێبەستەی کە لە نێوان وەبەرهێنەر و وەزارەتی نەوتدا ئەنجام دەدرێت.
2. پابەندکردنی وەبەرهێنەرەکە بە گرێبەست، کە ڕێژەی وەرگیراوەکانی نەوتی (سپی) کەمتر نەبێت لە (80%)ی ئەو نەوتەی کە دابینکراوە بۆ ئەو پاڵاوتگەی کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
3. پابەندکردبی وەبەرهێنەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە چالاکییەکانی پاڵاوگەکە و بەرهەمەکانی بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان (EURO5) بێت.
4. وەزارەتی نەوت دانوستان لەگەڵ وەبەرهێنەرەکە بكات بۆ کڕینی وەرگیراوەکانی ئەو نەوتە سپییانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە بەگوێرەی ئەوەی لە یاساکەدا هاتووە و بە شێوەیەک کە داهاتی ئابووری بۆ وەزارەت بەدەست بهێنێت و بە نرخ و پێوەرە پەسەندکراوەکان لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (SOMO) و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانەوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەوەی کە نمونەی پێشکەشکراو (B.O.O) پێویستی بە ڕەچاوکردنی تێچوونی وەبەرهێنان نییە وەک فاکتەرێکی سەرەکی، چونکە پڕۆژەکە بە خاوەندارێتی وەبەرهێنەر دەمێنێتەوە و بەراورد دەکرێت لەگەڵ نرخە نێودەوڵەتیەکان یان باوەکان مەگەر سروشتی وەبەرهێنانەکە لە (B.O.O) ەوە بگۆڕدرێت بۆ (B.O.T)، کە وەک ماوەی گەڕانەوە لەبەرچاو دەگیرێت و لەگەڵ تەمەنی وەبەرهێنانەکەدا هەژمار دەکرێت.
5. وەزارەتی نەوت بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بکات بەپێی یاسا و بڕگەکانی گرێبەستە واژۆکراوەکان.
6. وەزارەتی نەوت هاوکاری وەبەرهێنەرەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی و هاندانی پێویست لەلایەن وەزارەت و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە بەمەبستی خێراکردن لە دروستکردنی پڕۆژەکە بەهۆی گرنگییەکەیەوە لە دابینکردنی وەرگیراوەکانی نەوت بۆ پارێزگاکانی باکوور و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پارێزگای کەرکوک لە ڕووی ئابوورییەوە.
7. وەزارەتی نەوت لێکۆڵینەوە بکات لە ئەوەی کە توانای پڕۆژەکە (150) هەزار بەرمیل بێت بەگوێرەی ئەو دیزاینانەی کە لەبەردەستیاندایە، دوای هەژمارکردنی بودجەی ئەو نەوتەی کە لە کەرکوک بەردەستە.
هەر لە ڕووی وزەوە، ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان (24006 خ) پەسەندکرا، کە جێبەجێکردنی وەزارەتی نەوت/کۆمپانیای سۆمۆ و ئەوەی لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە (23559ی ساڵی 2023) نیشان دەدات بۆ گرێبەستکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ (کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق سەر بە وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە) بۆ گواستنەوە و عەمبارکردنی بەرهەمە نەوتییە هەناردەکراوەکان بە بڕی (70%) بۆ کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتی عێراق و (30%) بۆ کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی، تایبەت بە هەموو قۆناغەکانی کار (گواستنەوە و عەمبارکردن)ی بەرهەمە نەوتییەکان بە ڕێگای جۆراوجۆر.
سەبارەت بە پرۆژە دواکەوتووەکان و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکانیان و ئامادەکردنی پێداویستییەکانی تەواوکردنیان، ئەنجومەنی وەزیران ئەمانەی خوارەوەی پەسەند کرد:
1- زیادکردنی بڕی یەدەک لە بەڵێندەرایەتی پردی کارزییە لە پارێزگای واست.
2- زیادکردنی تێچووی پڕۆژەی (دروستکردنی پردی دووەمی کوت و نزیکبوونەوەکانی لە پردی کارزییە و ڕێگای پشتوێنی بە درێژی 30 کم).
3- زیادکردنی بڕی یەدەگ و تێچووی گشتی پڕۆژەی (گەشەپێدانی باب ئەلخان و باب بەغدا بە درێژی 7 کم) ، لەچوارچێوەی پڕۆژەی (قیرتاوکردن و پەرەپێدانی شەقامەکان لە ناوەندی کەربەلا / م3 و دروستکردنی ڕێگای بەستنەوەی باشوور / م2 و ڕووپۆشکردنی جۆگەی کورە و لقەکانی لە ناوەندی پارێزگا / قۆناغی یەکەم).
4- زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەی دابینکردنی مەحاویلە بەتوانایی (31.5) MVA لە ناوەندی قەزای سوق شیوخ / پارێزگای زیقار.
5- زیادکردنی تێچووی گشتی و ڕێژەی یەدەگ بۆ بەڵێندەرایەتی کاری تەواوکەری پڕۆژەی (دروستکردنی بینایەکی چەند نهۆمی لەگەڵ بانکێک لە ناوەندی وەزارەتی ناوخۆ).
6- نوێکردنەوەی پێکهاتەی (خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان) لەچوارچێوەی پڕۆژەکەدا (ئامادەکردنی دیزاین و ورد بینی کردن بۆ کارە تەواوکەرەکانی پرۆژەکانی هێڵی شەمەندەفەر) ، و زیادکردنی تێچووی گشتی پڕۆژەکەی سەرەوە.
ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕیارەکەی (24207ی ساڵی 2024) سەبارەت بە پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری پەیوەست بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی (23942) سەبارەت بە قەرزی بیانی، بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بێت:
1- هەڵوەشاندنەوەی بڕگەی دووەم کە پڕۆژەکانی قەرزکردنی دواکەوتوو لەخۆدەگرێت، کە پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی کراوە تایبەت بە پڕۆژەی ئاوەڕۆی خالیدیە و لەلایەن ئاژانسی گەشەپێدانی فەڕەنسی (AFD) ەوە پارەدار کراوە و تەرخانکردنی 10 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2024 دیاری کراوە، تا ئەو کاتەی پڕۆژەکە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی فەڕەنسی تەواو دەکرێت.
2- هەموارکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کە لە دەقی ماددەی (2 / کورتهێنان / 1/ ب – 11) ی یاسای بودجەی فیدراڵیدا جێگیر کراوە بۆ داراییکردنی (پڕۆژەی ئاوەڕۆی شاری حەمزە) ، بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کارە گشتییەکان و تەرخانکردنی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوەڕۆی خالیدیە بۆ بەرژەوەندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی و کارە گشتییەکان.
3- لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ لایەنی فەرەنسی، ئەوە هەردوو پڕۆژەکە کە بابەتی توێژینەوەن، دەخرێنە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکانەوە.
لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ناوچەی شەنگال و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر هەموارکردنەوەی بڕگەی (6) ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (24043) ی ساڵی 2024ی بۆ ئەوەی بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- هەڵوەشاندنەوەی تەرخانکردنی ئەو دوو پارچە زەوییەی کە لە بڕگەی (6) ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە (24043ی ساڵی 2024) لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان و گەڕاندنەوەی خاوەندارێتییەکانیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەنگال/ پارێزگای نەینەوا.
2- پێدانی ئامارێکی ورد بە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای نەینەوا و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا لەسەر ژمارەی خێزانە ئاوارەکانی قەزای شەنگال کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێن، بە ئامانجی سوود وەرگرتن لێیان لە ئامادەکردنی دیزاین بۆ کۆمەڵەی نیشتەجێبوون و دیاریکردنی ژمارەی یەکەکانی نیشتەجێبوونی شایستە کە پێویستە بۆیان بەردەست بێت.
3- پارێزگای نەینەوا و سندوقی بنیاتنانەوەی دەشتی شەنگال و نەینەوا و سندوقی بنیاتنانەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە تیرۆر، ئەوە جێبەجێ بکەن کە لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە (24043 ی ساڵی 2024) و بریتییە لە: (دروستکردنی کۆمەڵەی نیشتەجێبوون لەسەر ئەو دوو پارچە زەوییە کە بابەتی توێژینەوەن، لە تەرخانکردنی دارایی بەردەستە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13 ی ساڵی 2023).
بەمەبەستی دابینکردنی پشتیوانی تەواو بۆ هێزە چەکدارەکان، ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (56.375) ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ وەزارەتی بەرگری بۆ کارە پێویست و گرنگەکانی چاککردنەوە بۆ پاڵپشتیکردنی یەکەکانی سوپا لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان.
سەبارەت بە ڕێکخستنی کارەکانی کرێکارانی بیانی، ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەکانی لیژنەی فەرمانی دیوانی پەسەند کرد (23602) سەبارەت بە دیراسەکردنی ماوەی خۆگونجاندنی دۆخی یاسایی سەرپێچیکارانی بیانی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە پێشکەشکرا لە 24 شوباتی 2024، بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
لە بواری وەبەرهێنان و ڕێکخستنەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەسەڵاتدان بە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی بە وەکالەت بۆ دانوستاندن و واژۆکردنی هەموارکردنی پێناسەی ئەو هەرێمەی کە لە ڕێکەوتنەکەدا ئاماژەی پێکراوە (هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی شانشینی عەرەبی سعودیە) لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور، بە مەرجێک بەشێکی دانەبڕاو بێت لەو ڕێککەوتنەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە و ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە دوای واژۆکردنی لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی پەسەندکردنی، وەک ئەوەی لە یاسای گرێبەستکردنی پەیماننامەکانە (35ی ساڵی 2015)دا هاتووە.
وەک پێزانینێک بۆ ئەو دەستکەوتەی کە پاڵەوانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان بەدەستیان هێناوە لە سەرکەوتن بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ڕێزلێنان لە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی بە پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەخۆڕایی و بە ڕووبەری (200 مەتر 2) و بەخشینی مانگانەی 400 هەزار دینار بۆ هەر یەکێکیان بەپێی ماددەی 3 / دووەم-ج، لە یاسای بەخشینی وەرزشوانانی پاڵەوان و پێشەنگ (6ی ساڵی 2013)؛ ، بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە جامی ئاسیای خوار تەمەنی (23) ساڵ و سەرکەوتنیان بۆ خولی یارییە ئۆڵۆمپیەکان لە پاریس، هەروەها ڕەزامەندی درا لەسەر ڕێزگرتن لە ستافی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆڵۆمپی عێراقی بە پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە ڕووبەری (200 م 2) بۆ هەر یەکێکیان ڕێزلێنان لە بەرزکەرەوەی قورسایی عێراقی (عەلی عەمار یوسر) کە زەوییەکی 200 م 2 بەبۆنەی سەرکەوتنی بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس، بەدەرکردنی ئەو کەسانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە لە هەردوو مەرجی شوێنی لەدایکبوون و پڕکردنەوەی بەڵێننامەیەکی تایبەتی لەلایەن ئەو کەسانەوە کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، هاوژینەکانیان یان منداڵەکانیان کە تەمەنیان خوار 18 ساڵە، خاوەنی زەوی نیشتەجێبوون یان یەکەی نیشتەجێبوون نین لە دەوڵەتەوە.
