شاخه‌وان عه‌بدوڵا لەبارەی كێشه‌ی دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیارانی كورد پەیامێکی بڵاوکردەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیونه‌كانی كه‌ركوك نوسراوی فه‌رمیان به‌ده‌ستگه‌یشتوه و له‌ئه‌مڕۆوه كێشه‌ی جوتیارانی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و رێگه‌یان پێده‌درێت به‌رهه‌مه‌كانیان بدورنه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای رێگرییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوپا له جوتیارانی كورد بۆ دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ئه‌نجامی سكاڵای عه‌ره‌بی هاورده، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیونه‌كان له‌به‌غدا قسه‌مان كرد و له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌وه فه‌رمان به ئۆپه‌راسیونه‌كانی كه‌ركوك كرا رێگرییه‌كان هه‌ڵگرن و جوتیاران دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌ماكانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ئه‌و نوسراوه نه‌گه‌یشتبوه كه‌ركوك و ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له‌رێگای به‌غداوه نوسراوه‌كه‌مان گه‌یانده كه‌ركوك و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیونه‌كانی كه‌ركوك نوسراوه‌كه‌یان وه‌رگرت و له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به‌هه‌ڵگرتنی خێمه‌كان ده‌كه‌ن و جوتیاره‌كان ده‌ست به‌دورینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بۆ ئاگاداری هه‌مولایه‌ك رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو پرۆژه یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا، له‌یه‌كه‌م دانیشتنی داهاتوی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاساكه ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه به‌شێوه‌ی یه‌كجاری كۆتایی پێ بێت.
