سەرۆك وەزیران هەنگاوەكانی عێراق بەرەو فراوانكردنی پڕۆژەكانی پترۆكیمیایی دووپات دەكاتەوە
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەنگاوەكانی عێراقی بەرەو فراوانكردنی پڕۆژەكانی پترۆكیمیایی دووپاتكردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە شاندێكی كۆمپانیای ئەندازیاری كەی بی ئاڕ ئەمریكی كرد، كە تایبەتە بە چارەسەرە تەكنەلۆژییە بەردەوامەكان".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"لە كۆبوونەوەكەدا و پێداچوونەوە بە كارە گشتییەكانی كۆمپانیاكە بوو لە عێراق بەخۆیەوەبینیەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییەكانی عێراق لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت، و بەرزكردنەوەی سوودی غازی پەیوەندیدار. ئەگەری بەشداریكردن لە پڕۆژەكانی وزەی یەكگرتوو و بەشداریكردن و وەبەرهێنان هەروەها باس لە فۆرمولەكان كرا، بە شێوەیەك كە زۆرترین داهات و سوود لە سامانی نەوت بۆ عێراق بەدەستبهێنێت " .
لە راگەیندراوەكەدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد، "كارنامەی حكوومەت بۆ ڕاكێشانی هاوبەشی بەرهەمهێنەر، لەسەر بنەمای پەرەپێدانی سەرچاوەكان، و دابینكردنی ژینگەی پێویست و سەركەوتووی وەبەرهێنان، جگە لەو چاكسازییە دارایی و بانكی و باجەی كە حكومەت ئەنجامی دەدات، ئەگەری ئەرێنی بەرز دەكاتەوە".
هەروەها ئەوەی هاتووە كە "ئاڕاستەی عێراق بەرەو فراوانكردنی پڕۆژە پترۆكیمیاییەكان، بەرهەمهێنانی وەرگیراوەكانی نەوت، پڕۆژەكانی پێو، و پڕۆژە پیشەسازییە ئومێدبەخشەكانی دیكە، كە پێشوازی لە شارەزایی و وەبەرهێنانی بیانی دەكەن، ئابوورییەكی هەمەچەشن و تۆكمەی عێراق دابمەزرێنن، هەروەها دەرفەتی هەلی كار زیاتر دەڕەخسێنن، ئەمەش ئەوەیە كە... بەرنامەی حكومەت جەختی لەسەر كردەوە".
