وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەم بڵاوکردەوە
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان لە وەزارەتی پەروەردە كەمێک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاگاداری قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی كردۆتەوە كە لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (کۆششی ساڵانەو تاقیکردنەوەی نیشتیمانی) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 وەربگرنەوە.
لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕاشیگەیاندووە، قوتابیان و خوێندکاران لەکاتی هەبوونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە ڕێگەی قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (ناڕەزابی) پڕبکەنەوەو دڵنیاییشی داونەتێ كە بەوردی لە پەڵپەکانیان دەکۆڵینەوە.
قوتابیان و خوێندكاران دەتوانن ئەم بەستەری خوارەوە كلیک بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكان بەشێوەی دیجیتاڵی:
https://azmwnakan.com/?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR1GPFsQq0PTa1DDUpxoRQsNwIJn2bGxTYbrf4AsUCjHuIAXtm-1AineDKg_aem_AahPYIfTvk0F0RsgZXkrj1XkP5aZoUXRf_t23fIMi2a3CsPCgTTkIdP0uuf16G9c9fpqbcMTljUfw1DSw4HIQxbN
