دارایی هەرێم:یه‌كه‌مین لیستی فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم ئاراسته‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فتانه لیستی نوێ بۆ (TBI) ئاماده ده‌كات و هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌رۆشه بۆ وه‌رگرتنی خشته و زانیاری پێویست له‌و بانكه پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان و دروستكردن و دابه‌شكردنی كارته‌كان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی پێنجشه‌مه 16ی (ئایار/5)ی 2024، له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی به‌بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای پرۆژه‌ی هه‌ژماری من، یه‌كه‌مین لیستی فه‌رمانبه‌ران كه له زانیاریی 368 فه‌رمانبه‌ری سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه، ئاراسته‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاماده‌كردنی لیست و زانیاری موچه‌خۆران كه ئه‌م بانكه هه‌ڵده‌بژێرن له نێوان حه‌وت بانكه‌كانی ناو پرۆژه‌كه به‌پێی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق په‌سه‌ندی كردوه و هه‌فتانه لیستی نوێ بۆ بانكه‌كه ئاماده ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی هه‌رێم به‌په‌رۆشه بۆ وه‌رگرتنی خشته و زانیاری پێویست له بانكی عێراقی بۆ بازرگانی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان و دروستكردن و دابه‌شكردنی كارته‌كان، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی پێدانی زانیاری (RFI)ـه كه له ڕۆژی 29ی مانگی ڕابردو بۆ بانكه‌كه‌ی ناردوه و تا ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، ئه‌م زانیارییانه گرنگن بۆ دڵنیابون له توانا و ئاماده‌یی ئه‌م بانكه له دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی پێویست به موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌شڵێت، "هیوادارین بانكی عێراقی بۆ بازرگانی به زوترینكات ده‌ست به كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری بانكی بۆ فه‌رمانبه‌رانی خوازیار بكات".
