ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق سەرخۆشی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران دەکات
ڕاوێژکاری ئاسایشی عێراق، قاسم ئەعرەجی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراھیم ڕەئیسی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێرانی دانا و نووسیویەتی، "جەنابی سەرۆک عێراق لە ڕۆژی 29ـی ئایار لە چاوەڕوانیت دابوو بۆ پتەوکردنی و بەرەوپێشبردنی پێواندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".

دوێنێ یهكشهممه (19ـی ئایاری 2024)، لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ئیلهام عەلیف، سەرۆکی ئازەربایجان بەنداوی "قیزکالێ سی"یان كردهوه کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە هاوبەشی دروستکراوە، پاش ڕێوڕەسمەکە و لهكاتی گهڕانهوهی بۆ تاران، هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی توشی ڕووداوێک دەبێت و بەیانی ئەمرۆ دووشەممە بەفەرمیی تەلفزیۆنی فەرمی ئێران گیان لەدەستدانی سەرۆک کۆماری ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و حسێن ئەمیر عەبدولڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری عەلی خامنەیی و تیمی فڕۆکەوانی ڕاگەیاند.
