کاتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دیاری کرا
محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه له شوێنی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی ئێران به سه‌رۆكی كاتیی وڵاته‌كه ده‌ستنیشان كرا، 28ی حوزه‌یرانی وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دیاری كرد.
ئاژانسی فه‌ڕمی هه‌واڵی ئێران IRNA بڵاویكرده‌وه كه محه‌مه‌د موخبیر سه‌رۆك كۆماری كاتیی ئێران، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و غوڵام حسێن موحسین سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، كۆبووه‌وه بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه كرا كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له 28ی حوزه‌یراندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوازیارن خۆیان كاندید بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا، پێویسته له ڕۆژانی 30ی ئایار بۆ 3ی حوزه‌یران داواكاری پێویست پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها كاره‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له 12ی حوزه‌یرانه‌وه بۆ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 12ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزه‌رانی ده‌ستووری ئێران، به پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و له پاش ره‌زامه‌ندی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری وڵاته‌كه، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری راده‌ستی محه‌مه‌د موخبیر جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار، كرد.
به‌پێی ده‌ستووری ئێران، پێویسته ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی له سه‌رۆكی په‌رلامان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك كۆمار پێكده‌هێندرێت، رێوشوێنی پێویست ئه‌نجام بدات به ئامانجی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێ له ماوه‌ی 50 رۆژدا
