سەرۆک وەزیران فەرمان دەکات خێرا بکەن لە تەواوکردنی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی شاری نەجەف/قۆناغی دووەم
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، سەردانێکی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی شاری نەجەف/قۆناغی دووەم، کە یەکێکە لە پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەکان و کارە گشتییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای نەجەف کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە شارەکە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە سودانى پێداچوونەوەی بە بەڕێوەچوونی کارە جێبەجێکارییە بەردەوامەکان کرد لە پڕۆژەکە و داوای لە کۆمپانیای جێبەجێکار و کارمەندەکانی کرد هەوڵەکانیان بخەنەگڕ، بەمەبستی خێراکردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، چونکە یەکێکە لە گرنگترین پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە پارێزگاکەدا.
توانای پڕۆژەکە دەگاتە (100) هەزار م3 لە ڕۆژێکدا لە ئاوی چارەسەرکراو و گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی و بە یەکێک لە پڕۆژە ژێرخانە گرنگەکان دادەنرێت کە بەشداری لە باشترکردنی دۆخی ژینگەیی و خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی پیتێنەر دەکات لە شارەکە.
