نەسڕ دەیەوێت گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێبکاتەوە
نەسڕ دەیەوێت گرێبەستی رۆناڵدۆ نوێبکاتەوە و یاریزانەکەش دەیەوێت تا تەمەنی 41 ساڵی بەردەوامبێت لە یاریکردن.
دوای بەدەستهێنانی نازناوی گۆڵکاری خولی سعودیە و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە مێژووی وەرزێکی خولەکە بە تۆمارکردنی 35 گۆڵ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەیەوێت بە درێسی نەسڕەوە بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی مێژوو.
بە وتەی بن جاکۆبس رۆژنامەنووس، یانە سعودییەکە دەیەوێت لەم هاوینەدا دانوستان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە پورتوگالییە بکات و کریستیانۆ رۆناڵدۆ تا ساڵی 2025 لەگەلیاندا بەردەوام بێت.
ئەم ڕۆژنامەنووسە دڵنیایی ئەوەی داوە، کە خودی کریستیانۆ پێشوازی لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکە دەکات و دەیەوێت تا تەمەنی سەرو 41 ساڵی بەردەوامبێت لە یاریکردن.
هەر بەپێی قسەکانی رۆژنامەنووسەکە، ئەم هەواڵە باشترین هەواڵ دەبێت بۆ خولی سعودیە چونکە بەردەوامبوونی رۆناڵدۆ سوودێکی زۆری ماددی و راکێشانی هاندەری دەبێت بۆ خولی رۆشەن لە سەرەنسەری جیهانەوە.
