ئاگرێکی تر لە شەقامی چل مەتری هەولێر کەوتەوە
شەوی پێنجشەممە جارێکی تر ئاگرێکی نوێ لە هەولێر لە بیانایەکی گەورەی دەیان نهۆمی کە تازە دروستدەکرێت کەوتۆتەوەو ئاگرەکە زیاتر لە چوار کاتژمێرە بەردەوامە.
هێزەکانی بەرگری شارستانی هەولێر تیمەکانیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و دوورخستنەوەی خەڵک و ئەو ئۆتۆمبیلانەی بە شەقامی 40 مەتریدا تێدەپەڕن، بینا نوێکە زیاتر لە قۆناغی تەختەو داردایە و نهۆم بە نهۆم ئاگرەکە لە نهۆمەکانی سەرەوە بەرەو خوارەوە دەڕوات و لە باری پانیش فراوانتر دەبێت.
دوێنێ شەویش چەند ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی گوێر لە کۆگای چەند پاڵاوگەیەکی نا یاسایی کەوتەوەو دوای 20 کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵکراو، بەپێی لێدوانی شاخەوان سەعید وتەبێژی بهرگری شارستانی ههولێر، "14 كارمهند و ئهندامی هێزهكانمان برینداربوون، 10 کارمەندیش تووشی تەنگە نەفەسی بوون و چوار ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانیش سووتاون".
بەپێی ئامارەکانی بەرگری شارستانی لە پارێزگای هەولێر لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا 403 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویداوە، 200 حاڵەتیان بەهۆی کارەباوە بووە، 77 حاڵەتی کەمتەرخەمییەوە بووە.
