المطلع
عاجل

post-image

پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشترین کاتی پەیوەندییەکانیە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران


09:27 كوردستان
2024-06-21
79361

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران دەڵێت: ئێمە ئێستا وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە خۆشحاڵیەوە لە باشترین کاتی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، ئینشائەلڵا هەرواش دەمێنێتەوە.
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لە بەرنامەی ڕۆژ لە کەناڵی VOH گوتوویەتی: ئێران پۆزشی نەهێناوەتەوە و ئێمەش سیاسەت بەدڵداری ناکەین، هۆکاری ئەوەی ئێران پۆزشی نەهێناوەتەوە ئەوەیە کورد دەوڵەت نیە، هۆکاری نەبوون بەدەوڵەتیشمان ئەوەیە کورد یەکگرتوو نیە، ئەم قسەیە دەکەم بۆم هەڵگرن، "16ی ئۆکتۆبەر ئێمە وەک پارتی و یەکێتیی درز لەنێوانمان نەبووایە باوکی حەشدی شەعبیش نەیدەتوانی کەرکووک بگرێت".
ئاری هەرەسین لەمیانەی بەرنامەکە وتی: خۆشبەختانە ئێران لەوە تێگەیشتووە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم پێویستە بۆ ئێران لەڕووی ئابووری و ئەمنی و هەتا لە ڕووی فەرهەنگیەوە، بەپێچەوانەی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان مەترسی بێت بۆ سەر ئاسایشی ئێران، بەپێجەوانەوە دەرچەیەک بێت بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و عەرەبی و ئەوروپا و ئەمەریکا و هەموو وڵاتان".
بەرپرسی لقی چواری پارتی دەشڵێت: ئێران مافی خۆیەتی کە بە ئێمە دەڵێت نابێت بەشێک بن لەو موئامەرەیەی لەسەر ئەمنیەتی ئێران دەکرێت وەک بابەتی حزبەکانی کۆمەڵە و دیموکرات، حەقە ئێران ماف بە ئێمەش بدات پێییان بڵێین ئەو خەڵکانەی کە خۆیان بە دۆست و کوالیسیۆنێک دەزانن لەگەڵ ئێوەدا.
ئاری هەرسین وتیشی: ئێمە تەڵاقی سیاسیمان ناکەوێ ئەگەر لێرەوە هەستین بچین بۆ تاران دانوستان لەگەڵ ئێران بکەین، وە تەڵاقی سیاسیشمان ناکەوێ ئەگەر بچینە ئەنقەرە یاخود لە هەولێر پێشوازی لە ئەردۆغان بکەین، هەر لەو ئەمەریکایەی ئێوە دەتوانم دە نموونە بهێنمەوە کە ئەمەریکا دەستی خستۆتە ناو دەستی دوژمنەکەی لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتەکەدا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 852
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 1104
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 1865
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2215
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2593
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 3951
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 4550
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3364
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3056
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3073
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3543
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8107
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4549
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8086
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4292
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6149
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5413
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4704