خەمیس خەنجەر سوپاسی مەسعود بارزانی دەکات لەهەوڵی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان
ئەمڕۆ سێشەممە، خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی حزبی سیاده‌ی عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئاماژەی بەههوڵهكان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كان له ڕۆژانی داهاتوودا به ئاراسته‌ی چاره‌كردنی ئه‌و پرسه دەچن.
سه‌رۆكی پارتی سیاده‌ی سوننه‌كانی نزیک لە تورکیا وتیشی: سه‌قامگیریی پێكهاته‌كانی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌موو عێراق ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه سه‌قامگیریی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت.
خه‌میس خه‌نجه‌ر سەبارەت بەپرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه تا ئێستا په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكێكی نوێی له دوای مەحه‌ممه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی دوورخراوه بۆ دیاری نه‌كراوه، باسی لە ڕۆڵی مەسعود بارزانی كرد له هه‌وڵه‌كانی بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌و له‌م باریه‌وه وتی: مەسعود بارزانی ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له پێناو چارسه‌ركردنی پرسه‌كه بینیوه.
