هەژدە کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون لەچەند تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە نەیجیریا
ڕۆژی شەممە، لانیکەم 18 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون لەچەند تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لە شاری گوزا لە ویلایەتی پورنۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی نەیجیریا.
لە کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە، تەقینەوەیەکی خۆکوژی لەسەرەتادا بووە هۆی مردنی شەش کە بەشداریان لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریان کردبوو، بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی پۆلیسی وڵاتەکە.
وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی پورنۆ، ناهوم کێنێث ڕایگەیاند: خۆکوژێک کە منداڵێکی هەڵگرتبوو تەقەمەنی لەنێو میوانی ئاهەنگەکەدا تەقاندۆتەوە کە ئامادەی ئاهەنگی هاوسەرگیری بوون لەشاری گۆزا، وتیشی: تا ئێستا 18 کەس لە هێرشەکاندا کوژراون، لەنێویاندا منداڵ، پیاو، ژن و ئافرەتی دووگیان و 19 قوربانی بە سەختی بریندار بوون.
لەکاتێکدا نوێژ بەسەر قوربانیانی هێرشی هاوسەرگیرییەکە دەکرا ئافرەتێکی تری خۆکوژ خۆی بەناو نوێژخوێنان تەقاندنەوە کە بووە هۆی کوژرانی 12 کەسی تر.
