لە ئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ چەکدارانی داعش ئەفسەرێکی ئاسایش لە قەرەهەنجیر شەهیدبوو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو چەکداری داعش لە ناحیەی قەرهەنجیر تەقەیان لەهێزە ئەمنییەکان کردووە و کارمەندێکی ئاسایش برینداربوو و یەکێکی دیکەش شەهیدبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە وەڵامیان دراوەتەوە و یەکێک لە چەکدارەکانی داعش کوژراوە و بەڕێوەبەری ناحیەی قەرهەنجیر لە لێدوانێکدا گوتویەتی، داعشەکان چەک و تەقەمەنییان پێبووە و پێدەچێت بە نیازی کردەوەیەکی تیرۆریستی بووبن.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 2024/7/14 کاتژمێر 8ی بەیانی لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لەئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری وورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بەبرینداری دەستگیرکرا.
ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەبەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکووک لەناو بازاڕی کەرکووک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو.
