دەستبەسەر 40 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر گیرا کە بۆ وڵاتی بەریتانیا ئامادەکراوە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە چالاکیەکدا دەست بەسەر 19 مەلزەمە لە شێوەی پەرتوکدا گیرا کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ (میتاڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لە تۆمەتبار و سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادارکرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان، چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتوک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووە، لە چالاکی دووەمدا 23ـی ئهم مانگه تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لە شاری هەولێر، توانییان سێ تۆمەتبار بە بە بڕی 40 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن.
