وەستایەکی بەرگدروو لە مەریوان بۆ تەمبێ کردنی شاگردەکانی بەردەستی بەشێک لە جەستەی دەسووتاندن
وەستایەکی بەرگدروو لە مەریوان بۆ تەمبێ کردنی شاگردەکانی بەردەستی بەشێک لە جەستەی دەسووتاندن.
بەپێی کوتەی باوکی یەک لەو کەسانە، دادگایی کفدنی ئەم بەرگدرووە پاش دەرکردنت ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی دەست پێ دەکات.
نەهرۆ خالیدی تەمەن 12 ساڵ یەک لە شاگردەکانی ئەم بەرگدرووە گوتوویەتی: قوتابی پۆلی شەشم و 20 ڕۆژ بەردەستی ئەم وەستایە بووم، حەزم دەکرد بۆ داهاتووی خۆم پیشەیەک فێر ببم، باوکم کرێکارە و لە عێراق سەرقاڵی کرێکارییە، دوو کەسی دیکە لە هاوڕێیانم، ڕێبین قادری و مانی دانش کە پێکەوە لەم کارگەیە کارمان دەکرد، لەو ڕۆژەدا کە ئەم کارەساتەمان هاتە ئاراوە نیوەڕۆ بوو کە کارمان تەواو کردبوو، هاوڕێکەم ڕێبین قادری تیلمەیەک قوماش لە دەستی بەربووەوە، هەڵی گرتەوە و لەکاتی هەڵگرتنەوویدا پشتی وەبەر میزی وەستای کارەکە کەوت و پاشان وەستاکار تووڕە بوو و کوتی وەرن کارم پێتانە، چ هەڵسووکەوتێکتان لەگەڵ بکەم باشە؟ گوتمان بەدار لێمان بدە بەڵام کاتی ئەمجارە دەتانسووتێنم، سەرەتا پشتی هاوڕێکەم مانی دانش، پاشان ڕێبین قادری و دواتر خۆمی سووتاند، بەرگەم نەگرت ئەوەندە داخ بوو کە لە ژێر چنگی هەڵهاتین.

