سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ سەرژمێری گشتی دانیشتوان تەواوبووە
وەزارەتی پلاندانانی عێراق: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ سەرژمێری گشتی تەواوبووە و لیستی سەرژمێری 70 پرسیار و 11 تەوەر لە خۆدەگرێت، بەڵام هیچ پرسیارێكی لەبارەی نەتەوەو ئاین تیادانیە.
عەبدولزەهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاندووە, ئامادەكارییەكانی وەزارەتەكەیان گەیشتووەتە لوتكە، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە عێراق، سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستیی و رێوشوێنە هونەرییەكانیان پەیوەست بە پرۆسەكەیان تەواوكردووە، كە كارمەندەكان پێویسیتان پێیەتی.
وتەبێژەکەی وەزارەتی پلاندانان وتیشی: 120 هەزار فەرمانبەر كاردەكات بۆ سەرخستنی پرۆسەی سەرژمێری لە پارێزگا جیاوازەكان، بە ئامانجی خولقاندنی وێنەیەكی تەواو لەسەر یەكە ئیدارییەكان.
هنداوی راشیگەیاندووە, لیستی سەرژمێری 70 پرسیار ئاڕاستە دەكات، كه 11 تەوەر پەیوەست بە تایبەتمەندیەكانی ژیانی تاك لە خۆدەگرێت، لە چوارچێوەی كەرتەكانی تەندروستی و فێركردن و كارو نیشتەجێبون و خزمەتگوزاری، بە ئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری ورد لەبارەی ژمارەی خێزانەكان و نیشتەجێبوان لە هەر مالێک، بۆ زانینی ئاستی زانستی هەر هاوڵاتیەک، وێڕای ئەو نەخۆشیانەی خێزانەكان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
