کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا کە تەنها لەڕێگەی پارە بردن لە گیرفان هەزاران دۆلاری کۆکردووە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەک و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە تۆمەتبارێک دەستگیركرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ڕوونکراوەتەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سكاڵایان تۆماركرد كە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی گیرفانیان بڕدراوە و پارەیان لێبراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
هەروەها هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبار (ت،ب،خ) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444ـی لەیاسای سزدانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەریان خستووە كە تەنها بە گیرفان بڕین (پارە لە گیرفانی هاوڵاتیان) نزیكەی پێنج دەفتەر دۆلاری بردووە و تۆمەتبار دانی ناوە بە تاوانەكانیدا و حەوت پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.
