ئاسایشی هه‌رێم ژن و پیاوێكیان ده‌ستگیركرد کە منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان كوشتوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ژن و پیاوێكیان ده‌ستگیركرد، له‌پارێزگای دیاله منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان كوشتوه و به‌ره‌و چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵاتون.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، 7ی ئه‌م مانگه دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی كوشتنی منداڵێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌پارێزگای دیاله، له‌لایه‌ن ژن و مێردێكی به‌خێوكه‌ر و هه‌ڵاتنی تۆمه‌تباران به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان، به‌پێدانی زانیاری هه‌واڵگری له‌لایه‌ن (خلیه الصقور)ی پارێزگای كه‌ركوك سه‌ر به هه‌واڵگری عێراق، ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئاسایش به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی تۆمه‌تباران ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، هێزه‌كانی ئاسایش توانیان شه‌وی 10ی (ئاب/8)ی 2025 له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هه‌ردو تۆمه‌تباری داواكراو ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی كه‌یسه‌كه دوای لێكۆڵینه‌وه هه‌ردو تۆمه‌تباری بكوژ ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به مادده‌ی 405 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كانیان به‌رده‌وامه".
