ئاسایشی هەولێر: پێنج تۆمەتبار کە سێ تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە دەستگیرکران
هێزە ئەمنیەكانی هەولێر، دەستگیركردنی سێ تۆمەتباریان ڕاگەیاند، كە هەڵساو بە بەكوشتنی سێ كەس لە سێ کات و شوێنی جیاوازدا، هەروەها سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە لە چەند ڕاگەیاندنو میدیایەکی عەرەبی بڵاوکراونەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویانكردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردو لە سێ کات و شوێنی جیاواز، چەند ڕوداوێکی کوشتن لەشاری هەولێر و دەوروبەری ڕویاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولير دەستیان بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچون كرد، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای هەولێر پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران.
بەگوێریە ڕاگەیەندراوەكە، تۆمەتباران (ع، ع، ع) و (ع، ع، ع) کاری شوفێری دەکەن لە نێوان هێڵی (بەغداد/هەولێر) لەسەر کارکردن کێشە لە نێوان چەند شوفێرێک و تۆمەتباران دروست بوە لە نزیک بازگەی شێراوە، سەر ئەنجام بۆتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک بەناوی (مؤید عبداللە علیاوی) کە وەک ناوبژیوان لە ناو کێشەکەدا بوە، سەرجەم ئەو دەنگۆیان دورن لە ڕاستیەوە کە لە چەند ڕاگەیاندنو میدیایەکی عەرەبی بلاوکرایەوە.
ئەوەشیخستەڕو، تۆمەتبار (أ، هـ، ح) لە ڕێکەوتی 27ـی ئەم مانگە لە بازاڕی کۆتری سەلام لە شاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی (یوسف دەهلەوی) کە پێشتر هاوڕێی یەکتربونە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تۆمەتباران (ج، م، م) و (م، م، م) کە خەڵکی وڵاتی سوریان، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڵ هاوڵاتیەکی تری خەڵکی سوریا بەناوی (شاهین حسین) کێشە لە نێوانیان دروست بوە و کوژراوە. سەرجەم تۆمەتبارانی ناو هاتو ڕێکاری یاسای بەرامبەریان گیراوەتەبەر.
