ئاژانسی موتەڵع بڕیاڕەکانی ئەنجومەنی وەزیران
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانى ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی چل و نۆیەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد کە تیایدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی سیاسی کرا، لەگەڵ دۆسیەی خزمەتگوزاری و ئابووری و کۆمەڵایەتی، جگە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەڕێوەچوونی پێشکەشکردنی لە بوارە جۆراوجۆرەکان و تەوەرە جیاوازەکانی جێبەجێکردندا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بەبۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی خۆبەخشییەوە و وەک ستایشێک بۆ ئەو هەوڵە بەنرخانەی کە دراوە بۆ خزمەتکردنی نیشتیمان و کۆمەڵگا بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کلتووری خۆبەخشی لە عێراق، بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە ئەمانەی خوارەوە کرد:
1. پابەندکردنی هەموو وەزارەت و لایەنە حکومییەکان بۆ پێشکەشکردنی زۆرترین هەماهەنگی و ئاسانکاری بە خۆبەخشان و تیمەکانیان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانیان.
2. تەرخانکردنی کۆمەکی دارایی بۆ ئەو خۆبەخشانەی کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن لە کاتی کاری خۆبەخشیدا.
3. تەرخانکردنی خەڵاتێکی ساڵانەی نیشتمانی بۆ ئەو کەسانەی کە لە کاری خۆبەخشیدا نموونەیین.
4. ئەو وەزارەتانەی کە پێویستیان بە خۆبەخش هەیە، هەڵسن بە دامەزراندنی سەنتەری خۆبەخشی کە کار بۆ ڕێکخستنیان بکات لە چوارچێوەی بەرنامە و چالاکییەکانیاندا.
لە بواری چاودێری کۆمەڵایەتیدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پڕۆژە یاسای هەموارکردنی یەکەم یاسای چاودێری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان (38ی ساڵی 2013)، کە بریتییە لە زیادکردنی مووچەی چاودێر بۆ 250 هەزار دینار و ڕێگەدان بە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەستکاری کردنی مووچەکە لە کاتی پێویستدا، بە ڕەچاوکردنی تێبینیەکانی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو تێبینیانەی کە خرابوونەڕوو لە کاتی دانیشتنەکەدا.
بەمەبەستی تەواوکردنی چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژانی بەخۆڕایی، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەدەرکردنی پارێزگای بەغداد لە ڕێکار و ڕێنماییەکانی (2ی ساڵی 2023) بە مەبەستی گرێبەستکردن لەگەڵ وانەبێژانی ڕەسافەی سێیەم کە ژمارەیان دەگاتە (20,666) وانەبێژان بە مەرجێک لە چوارچێوەی بەشی پارێزگای بەغداد بێت کە لە ماددەی 66ی یاسای بودجەدا هاتووە.
وە لە بواری بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی کەرتی تەندروستی و تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و چارەسەر، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند بکات:
وەزارەتی دارایی بڕی (192.827.599.908) دینار تەنها سەد و نەوەد و دوو ملیار هەشت سەد و بیست و حەوت ملیۆن و پێنج سەد و نەوەد و نۆ هەزار و نۆ سەد و هەشت دیناری تەرخان بکات بۆ وەزارەتی بۆ ئەو گرێبەستانەی کە واژۆکراوون و پارەیان نەدراوە (گرێبەستەکانی دەرمان و دێلەزە) بۆ تەواوکردنی تەرخانکردنی دەرمان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەرییەکان لە دامەزراوە تەندروستییەکاندا لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13 ی ساڵی 2023).
وەک بەدواداچوونێک بۆ لایەنی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی لەو ناوچانەی نیشتەجێبوون کە بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێن، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی دەسەڵات بە ئەمیندارییەتی بەغداد بۆ وەرگرتنی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ ئەو ناوچانەی کە خزمەت گوزارییان هەیە لە گەڵ ئەو ناوچانەی خزمەت گوزارییان نیە هەروەها ئەو ناوچانەی کە کشووکاڵین و جێبەجێ کراون لە لایەن هاوڵاتیانەوە لە قەزای زەورا (مەعامل) بەپێی شوێن و گەڕەکە نوێکراوەکان، بە مەرجێک خشتەی بڕەکان ئامادە بکرێت بۆ ئەو گەڕەکانەی کە پێویستە پەرەیان پێ بدرێت.
هەروەها ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی دارایی بڕی (11,774,286,000)، تەنها یازدە ملیار و حەوت سەد و حەفتا و چوار ملیۆن و دوو سەد و هەشتا و شەش هەزار دینار، تەرخان بکات بوو بۆ ئەمیندارییەتی بەغداد بۆ پێداویستییە فریاگوزارییەکانی و چاککردنەوەی هێڵی گەیاندنی سەرەکی بەغداد (هێڵی بەغداد) فەرمانگەی ئاوی بەغداد لە یەدەگی فریاکەوتن، لەسەر بنەمای بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی (2023 - 2024 - 2025).
هەر لە چوارچێوەی خزمەتگوزاریدا، ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری ژمارە (20279) ی پەسەند کرد سەبارەت بە پڕۆژەی جێبەجێکردنی هێڵی سەرەکی لە وێستگەی حەبیبەوە بۆ پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆ لە ڕۆستەمییە (هێڵی خەنسا) ، بەم شێوەیە:
1. هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران (54ی ساڵی 2014) و (214ی ساڵی 2019).
2.ڕەزامەندی دەربڕین بۆ لەخۆگرتنی ئەو پێکهاتەیەی کە لە نوسراوی وەزارەتی پلانداناندا جێگیرکراوە لە 27ی ئابی 2023 وەک پڕۆژەیەکی نوێی سەربەخۆ لە چوارچێوەی بودجەی گشتی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2023، و ئەمیندارییەتی بەغداد بڕە پارەی تەرخانکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ ساڵی 2023 دەگوازێتەوە بە مەبەستی لەخۆگرتنی، بە مەرجێک کۆی تێچووی گشتی لە نێو خشتەی بودجەی گشتی فیدراڵیدا بۆ ساڵی 2024 داپۆشرێت، بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی (13 ی ساڵی 2023) دا هاتووە.
لە چوارچێوەی ڕاسپاردەکانی چاکسازی ئابووریدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئەو تیمەی پەسەند کرد کە بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (23408 لە 2023) پێکهێنرا و بریتییە لە هەموارکردنی بڕیاری یاسادانان.
(767ی ساڵی 1987) سەبارەت بە پڕۆژە یاسای بەخشینی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە باج و کرێ (هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی هەڵوەشێنراو 767ی ساڵی 1987) بۆ ئەوەی بەم شێوەیە بێت:
1. سنووردارکردن (دیاریکردنی) چەمکی پڕۆژەکانی گەشەپێدان کە لە بڕیاری یاسادانان (767ی ساڵی 1987) و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (167ی ساڵی 2010) دا هاتووە و ئەو پڕۆژانەی کە لە ڕێگەی قەرز و بەخشینەوە لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا دابین کراون.
2. بڕیارەکە ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە ڕادەگەیەنرێن بەپێی ئەو لێکدانەوەیەی کە لە بڕگەی (1)ی سەرەوەدا ئاماژەی پێکراوە.
3. دەرچوونی لێخۆشبوون بۆ ئەو پڕۆژانەی کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (167ی ساڵی 2010) و لە بڕیاری یاسادانان (767) ی ساڵی 1987 وەرگیراوە و پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە واژۆکراوە.
لە بواری چاودێریکردنی کەرتی وەبەرهێنان و کاراکردنی گەشەپێدانی ئابووریدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەسەند بکات:
1. وەزارەتە تایبەتەکان بەیاننامەی نرخێنەر و ڕێڕەوی گۆڕانکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەو ناکۆکیانەی کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی حکومەت دەبنەوە وە لە پلانی وەبەرهێناندا هاتووە.
2. بەیاننامەکان دەخرێنە بەردەم بەڵێندەرانی جێبەجێکەری ئەو پڕۆژانەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی بەهەمان نرخ، و بە چاودێری وەزارەتی تایبەتمەند.
3. ئەگەر بەڵێندەرەکە داوای لێبوردنی کرد لە جێبەجێکردن لەبەر هەر هۆکارێک، ئەوە وەزیری تایبەتمەند دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەدەردەکات لە شێوازەکانی گرێبەست و ڕێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە.
4. تێچووی بەربەستەکان زیاد دەکرێت بۆ تێچووی پڕۆژەکە (لە دەرەوەی بڕی یەدەگ و چاودێری و کۆنترۆڵ) بەبێ ئەوەی پێویستی بە ڕەزامەندی وەزارەتی پلاندانان و ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری بێت.
5. ئەم بڕیارە بۆ ماوەی (6) مانگ جێبەجێ دەکرێت لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی پلاندانان لەوبارەیەوە.
هەروەها لە کەرتی وەبەرهێناندا، ئەنجومەنەکە ڕاسپاردەی کۆنووسی پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی فەرمانی دیوانی (22432)ی ساڵی 2022ی پەسندکرد بە (پێداچوونەوەی ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ لایەنی چینی و پێشنیارکردنی سیاسەتێک بۆ هەڵبژاردن و دیاریکردنی پڕۆژەکانی) ، بەم شێوەیەی خوارەوە:
داراییکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە لە هەژماری وەبەرهێنان لەسەر بنەمای تەوەری دووەم (ڕێککەوتنی عێراقی-چینی/ ا) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ماوەی سێ ساڵ، و پڕۆژەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ تێچووە خەمڵێنراوەکانیان:
1 وێستگەی قودس: 1 212,500,000 دۆلار
2 وێستگەی قودس: 3 212,500,000 دۆلار
3 بەنزینخانەی ئەکاس: 106,250,000 دۆلار
ئەنجومەنەکە کۆمەڵێک پرس و دۆسیه لە بەرنامەی کارەکەیدا تاوتوێ کرد، و لەو بارەیەوە ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دا:
یەکەم/ ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر دەرکردنی سیستەمی پسپۆرە ژینگەییەکان بۆ ساڵی 2023 کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە لەسەر بنەمای بڕگەکانی دەستوور و ماددەی (5) لە یاسای (1ی ساڵی 2020) یاسای هەموارکردنی سێیەم بۆ یاسای دەرچوونی پسپۆڕانی پزیشکی و تەندروستی (6 ی ساڵی 2023) بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
دووەم/
1. ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر لکاندنی پارچەی ژمارە (529/10 بەرتڵا) بۆ پارچە ژمارە (332) لە تەنیشت کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سریانی بارتێلا بەبێ جێگرەوە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن کڵێسا و پاشکۆکانی.
2. بڕی ئەو پارەیەی کە لە بڕگەی (1) ی سەرەوەدا باسکراوە، بە قەرزی حکومەت دادەنرێت و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ساڵی 2019 و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی (23447ی ساڵی 2023) دەسڕێتەوە.
سێیەم/ ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر پێدانی پێشینەی کارکردن بە کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی شەهیدانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای میسان بۆ جاری دووەم بە بڕی (10,000,000,000) دینار، تەنها دە ملیار دینار، لەسەر بنەمای بڕگەکانی ڕێنماییەکان بۆ ئاسانکردنی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023-2024-2025).
