ئاژانسی موتەڵع ژیاننامەی محەمەد موخبر جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران بڵاودەکاتەوە
محه‌مه‌د موخبر، جێگری سه‌ركۆماری ئێران شوێنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ده‌گرێته‌وه كه له ساڵی 1955 له پارێزگای خوزستان له ئێران له‌دایك بووه و باوكی یه‌كێك بووه له زانا ئاینییه ناسراوه‌كان و موخبر وه‌ك ئه‌فسه‌ر له ده‌سته‌ی پزیشكیی سوپای پاسداران كاری كردووه له ماوه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
محه‌مه‌د موخبر له ساڵانی نه‌وته‌كان وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیای دزفول بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان كاری كردووه و پێش ئه‌وه‌ی بكرێته جێگری دادوه‌ری پارێزگای خوزستان چه‌ند پۆستێكی تری هه‌بووه و یه‌كێكی تر له پۆسته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی بانكی سینا بووه، بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌و پۆسته‌دا مایه‌وه.
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه محه‌مه‌د موخبر په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئێران‌دا هه‌یه.
له ساڵی 2007 عه‌لی خامه‌نه‌یی وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكردنی ده‌زگای ستاد دیاری كردووه كه یه‌كێكی به یه‌كێك ئیبراتۆرییه‌تی دارایی چه‌ند ملیار دۆلاری داده‌نرێ كه له‌لایه‌ن خامه‌نییه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه و هه‌روه‌ها موخبر به‌رپرسیار بوو له جێبه‌جێكردنی دیدگای خامه‌نه‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئێران به ئابووری به‌رخۆدان ناسراوه و نه‌هێشتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و موخبر له ساڵی 2021 كرایه جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران و كه‌سێكی به‌هێز بووه له ئیداره‌ی ڕه‌ئیسی له به‌رپرسانی تر له به‌تایبه‌ت له بواری ئابووریدا كاره‌كته‌رێكی به‌هێز بووه له ئیداره‌داندا وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی حوڕه بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د موخبر، جێگری سه‌ركۆماری ئێران پۆسته‌كه‌ی سه‌ركۆمار تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت پڕ ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه هێلیكۆپته‌ری سه‌ركۆماری ئێران ون بوو و دواتر به‌تێكشاوی دۆزرایه‌وه و ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ست دا.
