ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گڕی گرت و گومان هەیە کە تەقێندرابێتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە لە کەلار ئۆتۆمبیلی لاندگرۆزی ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی پارتی لە بەرامبەر ماڵەکەی ئاگری گرت و سووتا، هەروەها ئەم بەرپرسەی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت: "گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە".
ئەكرەم ساڵح وتیشی:ە"هەموو ئاماژەكان ئەوە بوو كە چاودێریی من كراوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكەم لە ماڵەوە بوو، شۆفێرەكەم هێنابوویە دەرەوە و نزیكەی چارەێیەکێک لە دەرەوە بوو، لەو كاتەی خۆم سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و ئۆتۆمبێلەكە جووڵا ئینجا تەقییەوە".
ئەکرەم ساڵح دەشڵێت: گومان دەكرێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت، چونكە هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە داوا لە دامودەزگاكانی سنوورەكە دەكەم، لە پۆلیس و ئاسایش، لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بكەین، ئێمە لەم سنوورەین و ئاسایشی ناوچەكەمان لە ئەستۆی ئەوانە.
