ئۆجەلان پەیامێکی لە بارەی ههڵوهشاندنهوهی پهكهكهوە بڵاوکردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبهری پهكهكه پەیامێکی لە بارەی دوانزەهەمین کۆنگرە و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکەوە بڵاوکردەوە.
عەبدوڵا ئۆجەلان له پهیامێكی كورتدا كه له ڕێگهی فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نوسینگەی یاسایی ئەسرین لە پرسەی قەیتان و ئاڵتوندا خوێندرایەوە، نوسیویهتی، "بە خەمگینییەکی زۆرەوە بیستم کە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ژیانئاواییان کردوە، دواتر دەربارەی یادی هەردو هەڤاڵ هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم، ئێستا بە ڕێزێکی زۆرەوە بەبیریان دەهێنمەوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئهو دو سهركردهیهی پهكهكه لە تێکۆشانی بونی نەتەوەیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا هەمیشە شوێنیان هەیە، "ئەوان بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ وەک بنەماکانی ئیلهام هەتا هەتایە ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن، وەک ڕێبەرانی هەمیشەیی لە تێکۆشانماندا درێژە بە هەبوونیان دەدەن".
ئۆجەلان له پهیامهكهیدا نوسیویهتی، "من بە ڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی کۆنگرەی 12هەمینی مێژویی و پەیامەکانی پەیوەست بە داهاتو دەکەم".
