ئیسرائیل تیرۆرکردنی ئوسامە تەبش بەرپرسی هەواڵگری بزووتنەوەی حەماس لە غەززە ڕادەگەیەنێت
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە "ئوسامە تەبش، سەرۆکی هەواڵگری و سیخوڕی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس دوای ئەوەی لە هێرشێکی ئاسمانیدا کە لە باشووری کەرتی غەززە کرابووە ئامانج، تیرۆر کرا".
ئەفیخای ئەدرعی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:"دوێنێ سوپای بەرگری وشاباک ئوسامە تەبش فەرماندەی هەواڵگری سەربازی وسێخوڕی وئامانجەکانی سەر بەحەماسیان لەباشووری کەرتی غەززە لەناوبردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، تەبش تیرۆریستێکی دێرینی حەماس بووە و کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموون و گرنگ بووە و ڕۆڵی باڵای لە ڕێکخراوەکەدا بینیوە، لەنێویاندا فەرماندەی فەوجی لە لیوای خان یونس.
ئەفیخای ئەدرعی لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:"دوێنێ سوپای بەرگری وشاباک ئوسامە تەبش فەرماندەی هەواڵگری سەربازی وسێخوڕی وئامانجەکانی سەر بەحەماسیان لەباشووری کەرتی غەززە لەناوبردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، تەبش تیرۆریستێکی دێرینی حەماس بووە و کەسایەتییەکی خاوەن ئەزموون و گرنگ بووە و ڕۆڵی باڵای لە ڕێکخراوەکەدا بینیوە، لەنێویاندا فەرماندەی فەوجی لە لیوای خان یونس.
