ئێران... ئاشکرا کردنی هۆکاری راگرتنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە حکومەتی ئێران هۆکاری ڕاگرتنی هێڵەکانی ئەنتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەکەی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ئیسرائیل و فڕۆکە بێفرۆکەوانەکان دەگەڕێنێتەوە.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، بڕیاری راگرتنی هێڵی ئەنتەرنێت لە سەرانسەری ئێران، لە دوای هێرشه ئه‌لیكترۆنییه به‌رفراوانه‌كانی ئیسرائیلەوە ده‌رچووه كه بەهۆیانەوە دامه‌زراوه گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌یان كرانە ئامانج، له‌وانه‌ش كه‌رتی بانكی و پلاتفۆرمه ئابورییه دیجیتاڵییه‌كان.
وتیشیان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانەکانی ئیسرائیل پشتیان بە هێڵی ئەنته‌رنێت به‌ستووه بۆ كارپێكردن و رێنماییكردنیان، هەربۆیە بە راگرتنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت و خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندیکردن، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە لە کارکەوتوون.
باسیان لەوەشکرد، هه‌رچه‌نده ئه‌م سنوورداركردنانه گرفتی درووستکردووە بۆ به‌كارهێنه‌ران لە ژیانی رۆژانەیاندا، به‌ڵام كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانی وایكردوه به‌شێكی به‌رفراوانی دانیشتوان پشتگیری له بڕیاره‌كه بكه‌ن و به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی ده‌زانن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئه‌م سنورداركردنانه كاتییه و له كاتی كۆتاییهاتنی بارودۆخی سه‌رده‌می جه‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌منی، کۆتاییدێت.
