ئێران شەست ناوەندی بازرگانی لە 35 وڵاتی جیهان دەکاتەوە
ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران مۆڵەتی دامەزراندنی 60 ناوەندی بازرگانی ئێرانی لە 35 وڵاتدا بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و ئاسانکاریی بازرگانیی دەرەکی دەرکردوە.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران مۆڵەتی دامەزراندنی 60 ناوەندی بازرگانی ئێرانی لە 35 وڵاتدا بە ئامانجی بەرەوپێشبردن و ئاسانکاریی بازرگانیی دەرەکی دەرکردوە.
ئەو ڕێوشوێنە بۆ ئاسانکاری بازرگانی دەرەکی، پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بازاڕ، پەرەپێدان و بە بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییە ئێرانییەکان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بازرگانی و ئابووری لە کەرتە جیاجیاکان و هاوکاریکردنه لە ئەنجامدانی گرێبەستە بازرگانییەکان.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی، عێراق لە ڕیزی پێنج شوێنی سەرەکی هەناردەکردنی ئێراندایە، هەر بۆیە چالاکیی ناوەندە بازرگانییەکان لەو وڵاتەدا گرنگییەکی زۆر بەدەست دەهێنێت.
