ئێران و فەرەنسا وتووێژ بە بژاردەیەکی سەرەتایی بۆ چارەسەری قەیرانی ئەتۆمی دەزانن.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێرانی ئاگاداركردۆته‌وه له پێویستی تاران به خێرایی بگاته ڕێككه‌وتنێك بۆ دوركه‌وتنه‌وه له سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكان، به‌تایبه‌تی كه "ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه".
ئیمانوێل ماكرۆن له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "چاویكه‌وتوه هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، دڵنیایكردوه‌ته‌وه كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هێشتا ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ دوركه‌وتنه‌وه له دوباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می ماوه".
ڕونیشیكرده‌وه كه "ئێران ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و مه‌رجه شه‌رعییانه بداته‌وه كه دامانناون".
ماكرۆن ئه‌و مه‌رجانه‌ی خسته‌ڕو كه ئه‌وروپییه‌كان "سازش"یان له‌سه‌ر ناكه‌ن و وتی، "یه‌كه‌م مه‌رج ده‌ستگه‌یشتن به ته‌واوی بۆ پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ شوێنه ئه‌تۆمییه‌كان، شه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی مادده پیتێنراوه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی دانوستانه‌كان".
هاوكات ماكرۆن هۆشداری دایه ئیسرائیل له داخستنی كونسوڵخانه‌ی فڕه‌نسا له قودس، ئه‌وه‌ش دوای دانپێدانانی پاریس به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و به "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره"ی وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا، ماكرۆن پێشوازی له "په‌یامێكی زۆر ڕون"ی دۆناڵد تره‌مپ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی كرد، كه لێدوانه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گۆڕانی هه‌ڵوێستی خۆی بو سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا، پێیوابو كه كیێڤ توانای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و خاكه‌ی هه‌یه كه ڕوسیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوه.
