ئەردۆگان: هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورک
رهجهب تهیب ئهردۆگان، سهرۆك كۆماری توركیا ڕایگهیاند، هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات، "هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورک"، لە هەموی زیاتریش دوژمنی مسوڵمانە، "لە سوریا دەستی یەکدەگرین و پەردەی تیرۆر دەڕوخێنین لە نێوان تورک، کورد و عەرەب".
رهجهب تهیب ئهردۆگان ئهمڕۆ شهممه لهمیانی وتارێكدا له ههشتهمین كۆنگرهی پارتی داد و گەشەپێدان له ئاماد-ی باكوری كوردستان، ڕایگهیاند، "ئەوانەی هەوڵ دەدەن هاوەڵانی جەنگی سەڵاحەدین بۆ تەماحە ئیمپریالیستیەکانیان بەکاربهێنن، دوژمنی هاوبەشی ئێمەن، یەکگرتویی میللەتەکەمان و یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و دەسەڵاتی ئەبەدیی دەوڵەتەکەمان بۆ ئەم مارانە، ئەم سەدپێیانە، وەک ئەحمەد عارف باسی کرد، لەدەست نادەین".
ئاماژهی بهوهشكرد، "بە ئیزنی خودا لە پرۆسەی شکاندنی دوا بەشی ئەو یارییە ئیمپریالیستییەداین کە نزیکەی نیو سەدەیە ئازاری ئەم میللەتە دهدهن و ئایندەی ئەم میللەتە تاریک دهكهن، کاتی ئەوە هاتوە بڵێین بوەستن".
ئەردۆگان وتیشی، "ئێمە زۆر باش دەردی دایکانی دیاربەکر دەزانین، کە ماوەی 5 ساڵە لە تێکۆشاندان بۆ یەکگرتنەوە لەگەڵ منداڵەکانیان کە بە زۆر لەلایەن ڕێکخراوی دابڕانەوە بردرانە شاخ، بە ستراتیژی نەهێشتنی تیرۆر لە سەرچاوەکەی، ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە توشی لەدەستدانی خوێن و دەسەڵاتی جددی بوە".
ئهوهشی وت، "گرنگ نییە پشت بە کێ دهبەستن، دەزانن هیچ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی چانسی بەرامبەر کۆماری تورکیا نییە، پەنجەرەیەکی نوێ و گرنگی دەرفەت بۆ وڵاتەکەمان کراوەتەوە بۆ ئەوەی یەکجارەکی و بۆ هەمیشە کۆتایی بە بەڵای تیرۆر بهێنین، ئێمە بە دروستی نازانین بەفیڕۆی بدەین".
ئەردۆگان وتیشی، "هەرکەسێک جیاوازی لە نێوان کورد و تورکدا بکات، هەم دوژمنی کوردە و هەم دوژمنی تورکە، لە هەموی زیاتریش دوژمنی مسوڵمانە، لە سوریا دەستی یەکدەگرین و پەردەی تیرۆر دەڕوخێنین لە نێوان تورک، کورد و عەرەب".
