ئەفسەرێکی ئەمەریکی پشتڕاستی کردەوە کە مرۆڤ تاکە کەس نییە لە گەردووندا دەژی
ئەفسەرێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا لەبەردەم لیژنەیەکی کۆنگرێسدا پشتڕاستی کردەوە کە مرۆڤ تاکە کەس نییە لە گەردووندا دەژی، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بەڵگە دەشارنەوە لەسەر بوونی بوونەوەرانی تر.
دەیڤد گرۆچ ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، "بە تەواوی" باوەڕی بەوە هەیە کە ئەمەریکا خاوەنی تەنێکی فڕینی نەناسراوە کە بەرپرسانی ئەمەریکا بە "دیاردەیەکی جێواز" ناوی دەبەن.
لە دانیشتنەکەی کۆنگرێستدا، دەیڤد، پرسیاری زۆر و جۆراوجۆری لێکرا، و ئاماژەی بەوە کرد کە نەیتوانیوە وردەکاری زیاتر لەسەر بابەتەکە بە ئاشکرا بدات، چونکە زانیاریەکان نهێنی و هەستیارن، وتیشی: حکومەتی ئەمەریکا زانیاری لە خەڵک و کۆنگرێسی ئەمەریکا شاردۆتەوە، هەروەها توانیویەتی بە شێوەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە زانیاری ڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر بوونی ئەم جەستە باڵندەیە کە هیچ پەیوەندییەکی بە زەویدا نییە و کەوتۆتە دەست دەسەڵاتدارانی ئەمریکا.
ڕوونیکردەوەش، کە لێدوانەکانی لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەیە کە لە بەرپرسانی گەورەی ئەمریکا پێی گەیشتووە و جەختی کردەوە کە بەڵگەی بەهێزیان پێ نیشاندا لە شێوەی وێنە و بەڵگەنامەی فەرمی.
