ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا پشتیوانی وڵاتەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە."، هەروەها "ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد کە لە ئەندامانی کۆنگرێس ئادەم سمیس ، مایکل باومگارتنەر ، سارا جاکۆبس ، وێسلی بێڵ ، جۆرج وایتسایدز و شاندی یاوەریان پێکهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک، لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
شاندی کۆنگرێس کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو، هەروەها "ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد و پشتیوانی ئەمەریکایان بۆ هەرێم دووپات کردەوە."
سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر "چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی؛ و هەروەها هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە."
ئاماژە بەوەشکراوە، "پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ، گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون."
