ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر کردەوە
ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەی خۆی لە شاری هەولێر کردەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە رێوڕەسمی کردنەوەی کونسوڵخانەکە وتی، هەرێمی کوردستان و عیراق بۆ ئەمریکا گرنگن و کردنەوەی کونسوڵخانەکەش هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵات و نێچیرڤان بارزانیش وتی، کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە سەرەتای فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمە.
دوای حەوت ساڵ کارکردن لە دروستکردنی کونسوڵخانەی ئەمریکا گەورەترین باڵەخانەی هەرێم کردەوە و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ئامادەی کردنەوەی مەراسیمەکە بوو وتی، عێراق و هەرێم بۆ ئەمریکا گرنگن و کردنەوەی کونسوڵخانەی وڵاتەکەی هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.
هاوکات نێچیرڤان بارزانیش رایگەیاند، کردنەوەی ئەم کونسوڵخانەیە سەرەتای فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان ئەمریکا و هەرێمە.
کونسوڵخانەکە جگە لە کاری دیبلۆماسی و سیاسی شوێنی مانەوەی کارمەندان و دیبلۆماتکارانی خۆی تیدایە، لەناو باڵەخانەکەدا حەوت ئاژانس و وەزارەتی ئەمریکی کارمەندیان دەبێت و کاری تێدا دەکەن.
ئەمریکا زیاتر لە ١٥٠ نوێنەرایەتی و کونسوڵخانەی هەیە لە وڵاتابی جیهان و کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانەیەتی و نزیکەی ٨٠٠ ملێۆن دۆلار تێجوویەتی و لەسەر رووبەری ٢٠٠ هەزار مەتر دوجا زەوی درووستکراوە.
