ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت
ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، رێژه‌ی سه‌رفیتره و ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان تایبەت بە پرسی دیاریکردنی رێژە و ئەندازەی زەکاتی پارە و سەرفیترە و فیدیەی رۆژووی مانگی رەمەزان کۆبوويەوە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا رایگەیاند، رێژه‌ی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر كه‌سێك له ئه‌مساڵدا به‌لایه‌نی كه‌م سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
باسی لەوەشکرد، ئه‌ندازه‌ی فیدیه‌ی به‌ڕۆژوو نه‌بوون بۆ هه‌ر رۆژێك سێ هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌ندازه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت بریتییه له دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دینار، واته: هه‌ركه‌سێك (دوو ملیۆن و پێنجسەد هه‌زار دیناری عێڕاقی )هه‌بێت، ساڵی به‌سه‌ردا سوڕابێته‌وه، واجبه بۆهه‌ر ملیۆنێك بیست و پێنج هه‌زار دیناری عێڕاقی به زه‌كات بدات به هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تان.
هاوکات، لەکۆبوونەوەکەدا دوای هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی وردی پرسی دیاریکردنی رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیە لە چوارچێوەی بنەماکانی شەریعەت و رێساکانی فیقهی ئیسلامی و بەراوردکردنی بۆچوونی گەورە زانایان و لەبەر چاوگرتنی نرخی زێڕو زیوو، پاڵپشت بە بەڵگەی دروست و زانستی رێژە و ئەندازەی زەکات و سەرفیترە و فیدیەی بەو شێوەیە دیاری کرد.
