ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایش هەنگاوەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێدانی ڤیزە بۆ ئەو کەسانەی دێنە ناو وڵات تاوتوێ دەکات
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانی دەکات
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد، و لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتی ئەمنی وڵات کرا، و پێداچوونەوە بە بابەتەکانی سەر بەرنامەی کار کرا و بڕیار و ڕاسپاردەی پێویست لەو بارەیەوە درا.
وتیشی لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ڕاپۆرتی لیژنەی پەیوەندیدار بو لە لابردنی پاشماوەكانى جەنگ کرا و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی و دابینکردنی هەموو سەرچاوەیەکی پێویست بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییەی کە ئەم پاشماوەیانە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان دروستی دەکەن.
ڕایشیگەیاند هەروەها تاوتوێی ئەو هەنگاوانە کرا کە وەزارەتی ناوخۆ دەیگرێتەبەر بۆ پێدانی ڤیزە بۆ ئەو کەسانەی دێنە ناو وڵات، و دەستەبەرکردنی ئاسانکاری و کارایی لە بەدەستهێنانی و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بە پێی ڕێکارە یاساییە پەسەندکراوەکان.
